تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمێستە
ئێستە._کە: ئێستەکە
ئەنوختە
پاشەکەوت، ئابۆری
ئەنگافتە
بڕوانە: ئەنگاوتە
ئەنگاوتە
دەردی کوتووپڕی، لە کاتی تووککردنێدا دەڵێن: یاخووا_ت لێدا، ئەنگاوتە لە گۆی دڵی دا. ئەنگاوتن: لەنیشاندان، خرچاندن، خچاندن، خیچاندن، هەنگاوتن، ئەنگافتن، هنگافتن، لێدان،(هەورا)پێکان، پێکاندن، چتێک لە چتێکیتر بدرێ و ئازاری بدات یا زامداری بکات. پێروو ئەنگووت: کۆهەڵات، گەلاوێژ ئەنگووت: گەلاوێژ هەڵات، نێری خۆی ئەنگووتووە: نێری خۆی ناسیوە
ئەووەختە
ئەوسا، ئەوڕۆژە، ئەودەمە
ئەوکاتە
ئەوسا، لەوکاتەدا
ئەوەتە
ئەڕنەمووتە
قامکی نێوەڕاستی، تپلا ناوەندێ، تپلکێ نیوەکێ، قامکی قوونێ، هەڵمەقووتە
ئەڵبەتە
هەڵبەتە، بێگومان، بێدەرد
بارمتە
گرێو، شل، گرەو. چتێکە دادەنرێ لەلای یەکێک بۆ دڵنیایی لەبەرانبەر چتێکا، کە لەوی وەرگرتووە بەومەرجە بارمتەکە لە چتەکا بە نرختر بێ
بارووتە(باک)
سەرسەری، خووێری، تەنبەڵ
بارکەوتە
کەسێکە باری لێ کەتبێ. هەژار، دەستکورت، کەسێکە بەدبەختێتی و نەهاتی ڕووی تێکردبێ
بافتە
نەوار، هۆنراوە، جوورە قەیتان و یا شریتێکی پانە لە ئاووریشم و ئیتر دروست دەکرێ لە لێواری کەواو سیخمە دەدروێت
باقۆتە(سوو)
نێرتکە پیواز، (هەو) تەڕەلەیلان
بالەتە(باد)
میوە یا تەڕەکارێکە تاکتاکێکی پێگەشتبێ.(باک) ترێیەکە لە پێشدا بگاتێ. نیشانە. سەرەتای گەیینی میوەیە
باڵاتە(دەر)
گوڵی دارێکییە بەرەکەی لە نێوگوڵەکەیدا دیار بکەوێ
باڵتە(لو)
تەشوی، تەوور
بتە(باک)
بەتۆ، بەتۆوە، بەهۆی تۆوە. (ئەردە) پنچک، متک، گیایەکە لق و پۆپی زۆر بێ و بنەکەی ئەستوور نەبێ و زۆریش بڵند نەبێ
براتووتە
براتووتەڵە، قامکەکەی تەنیشت قامکە تووتەڵەیە
برای تووتە
براقج، بابەلیچ، تیلکێ ڕۆخێ، (هەورا) دلێ ڕهسینێ، قامکەکەی تەنیشت قامکە تووتەڵەیە