تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆتەل
(باک.): نووشتەوار٬ قەراخ و کەنار نوشتاندنەوەی جلک و ئیتر٬ (هەورا.): ئابیده٬ پەیکەر٬ چەمەر٬ دووای مردنی یەکێکی خۆشەویست٬ کە جووان یا ئازا یان سووار چاک و جووا مێر یان ناودار بووبێ بەبەرگەکەی پشتی ئەسپەکەی دەڕازێننەوە و چەکەکانیشی پێوە هەڵداوەسن و ئەوسا پێی هەڵدەڵێن و دەیگێڕن. چوکڵ و چێو٬ چێو٬ (کە.):کۆزر(بۆ دەغڵ و دان) ٬ درشتی گوڵە گەنم و جۆ و ئیدیکەیە ٬ کە دووای گێرەو جۆخین هەڵگرتن و هەم دووای لە بێژنگ و سەرەند دانی لەسەرەوەی بێژنگی دەمێنێتەوە. سەرکۆزرە. کۆمەڵە دارو درەختێکی داربەڕوو یا مازووه٬ کە چڕوڕبێ٬ ئاوەڵە. پەیکەر.نێ ی ئاش
کۆتەل
ناوە بۆ شووێنێک لەبەر دەمی دێ ی سوورداش٬ کە دار و دەوەنی زۆرە
کۆتەکلک
(ڕەوا.):کوڵکی ددانی. (باک.): دژواری٬ سەختی٬ ئازار٬ کووتەن. –ی: زەبر٬ سەخت
کۆتەڵ بوون
گەورەبوونی منداڵ٬ منداڵەکە کۆتەڵ بووە: واتە لە خەم ڕەخسیوە
کۆتەی
(هەورا.): کەوتن
کۆتەی قەساو
بنەدارێکە قەساب گۆشتی لەسەر وورد دەکات
کۆتەی ڕا
(هەورا.): کەوتنە ڕێ
کۆتەی کەوشدروو
بنکە دارێکە کەوشدروو کەوشی لەسەر دەدوورێ
کۆتەیۆ
(هەورا.): کەوتنەوە
کۆستەبووکە
(کە.هەورا.):کۆسەوەوی٬ (هەو.):کۆسەبەبه٬ بووکەبارانە
کۆستەوەوی
کۆسەوەوی٬ کۆسەبەبە٬ بووکەبەبارانه٬ ساڵێکی کە ووشکە ساڵ بێ و لە بەهارێدا بێ بارانە بێ دووکەس یەکێکیان ڕووی خۆی ڕەشدەکات و ئەویتریش جلکی ژنانە لەبەردەکات دەستی یەکتری دەگرن ماڵەوماڵ دەگەڕێن ئاویان بۆ نەخشەی بارانە پێدادەکەن
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێدرێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): هۆ٬ نێوبژیکار٬ قولفەیێکی چەرمینە بە کێڵانی خەنجەرەوە لە مشتووەکەی هەڵدەکێشرێ تا نەیەتە دەرێ
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێ درێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): نێوبژیکار
کۆستەکۆست
برێتییە لە چاووڕاوکردنی چەند کەسێکی لەگەڵ یەکێکی بۆ دەست و هەڵخەڵەتاندنی
کۆستەکی
(باک.): نێوبژیکاری
کۆنگرەبەستەی
(هەورا.): کۆنگرە بەستن٬ کۆ بوونەوە
کیتەڵە (موک.)
دیزەیەکی گچکەیەلە گڵەسووری دروست دەکرێ بۆ چێشت و ماست بەکاردەبرێ٬ سیتلۆک.
کیسەتەماکۆ
کێستەک(باک.)
گڵمەت٬ کەستەک.
کەتەن
(ئەردە.): کەلەپچە