تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵا
زێڕی سپی. (فە) زێڕ، زەڕ._کار: زێڕینگەر._ی: زێڕینگەری._کفت: زێڕکێش
خلتی تەڵا
ترش و تەڵاش(بابا)
چێشتێکە بە نیسک و برنج و چەوەندەر دروستدەکرێت، چەوەندەر بە ترش
تەڵاش
هەووڵ، تەقەلا، کۆشەوە. (باک) تەڵاش. کۆڵ، بەستەدار. (خۆ) تەڕیش. (باک) پێر. (شاهەورا) تۆڵاش، گاز. (ئەردە) تۆلاشە. (هەورا) تەڕاش، تیغە. تەڵەزمی تەنک لە دارو چتی تر
تەڵاشتن(باک)
تەڵاشکردن
تەقەلادان، هەوڵدان، تەلاشکردن
تەڵاشەبەرد(موک)
جوورە بەردێکە تەڵاشتەڵاش و تەنک لێک جووێ دەبێتەوە. تەمتەم، هارەینە، تەمۆخ
تەڵاق
دەس لێکبەردانی ژن و مێرد، کۆتایی پێهێنانی پەیوەندی هاوسەرێتی بە شێوەیەکی یاسایی و شەرعی
تەڵاقڕەش(باک)
دووزمان، ئاوری ژێر کایە، ئاگری بنکایە
تەڵاقڕەشی
تەڵان
تەڵان(ڕۆژ)
باقەی دەخڵ و دانی درواوە. ئەو دەخڵەیە بە پووشەکەیەوە لەکاتی دروێنەدا دەکرێتە باقە
تەڵانتڕە
گیایەکی بەهاری قەفقەفە بە شووێنی تەلانەوە سەوز دەبێ
تەڵانتەڵان
تەلانتەلان: پلەپلەی شاخ و کێوو هەردان
تەڵانە(کرمان)
بنچینەی ماڵ، ئەو ناوماڵ و کەل و پەلەیە، کە دووای گووێزانەوەی بووکێ بەچەند ڕۆژێکی ماڵی باوکی بووکێ بۆ ماڵی زاوای دەنێرن یا دەبەن
تەڵاکار
زێرینگەر. ئاوەزێڕکار._ی: زێڕینگەری. ئاوەزێڕکاری
تەڵایی دەستەفشار
لەوانەیە مەبەس لەو پارچە تەڵایەی خوسرەوی پەروێز بێ، کە لە کەل و پەلە سەیرو نرخدارەکانیەتی گۆیا پارچە زیڕێک بووە بە ئەندازەی دووسەد مسقاڵ بەناوی مشت ئەفشار واتا وەکوو مێوی نەرم بوو بەدەستی بە هەموو بارێکیدا دەگۆڕا لە پەڕتووکی ئێران لە سەردەمی ساسانیاندا یادگاری کریستن سن وەرگێڕاوی ڕەشید یاسمی لاپەڕە 487.
تەڵایی(هەورا)
بەدەستەڵات
تەڵانتەڵان
تەلانتەلان: پلەپلەی شاخ و کێوو هەردان
دەستەڵات
هێز،توانایی،دەسەڵات،ڕاسەر،(باک.)کەلیژبە: دەستەڵاتدار،ژێهاتی،زۆردار.بەسەرداپەیداکردن:پشت شکاندن، بەسەردازاڵ بوون،پشت شکێناندن.بەسەرداشکان:ژێهاتن،دەرەقەت هاتن.بێ:گەلۆر،گێل،حۆل.
سەرناش بنتەڵاش
سەرپەڕۆ٬ بن پووش٬ سەران ناوی گوندێکییە لەسەر چیایەکیە.
سەروپۆتەڵاک
پۆتەڵاک