تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارتەک
(زا.): چتی زۆر
کرتەک
(باک.زا.):کونێکە یا قووڵکەیەکە بارانە لە بەفریدا قووڵی کردبێ٬ بەفرێکە بەستبێتی و وی بە هۆی بارانەوە دڕناڵ بووبێ
کشتەک
بەن یا پەڕۆ یا ئاوێکە نزا(دۆعا)ی نۆبەتێی بەسەردا بخووێندرێ٬ تابڕ٬ نۆبەتێ بڕ٬ بەن یا دەزووی کشت چەندداوە دەزوو یا بەنێکە ٬ کە زۆر پێکەوە بابدرێ. پووشووی چەخماخی.دەزووی بادراو٬ دەزووی بادریاگ.چەند داوە دەزووێکی پێکەوە بادراوە. بە جیوە و خەنەوە مرۆی ئەسپێون هەڵیدەگرن
کوتەک
پەیاخ٬ گۆپاڵ٬ مەترەق٬ لیس٬ چۆماخ٬ چۆماتر٬ مرخه٬ گوورز. دەردەستێکی ئەستوورو سەرخڕە
کورتەک
کەوا٬ کەوی٬ کولۆجه٬ کولەجە
کوماتەک (باک.)
پارچەی کۆن٬ پەڕۆی منداڵ تێوەرپێچانێ٬ پەڕۆوپاڵ.
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێدرێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): هۆ٬ نێوبژیکار٬ قولفەیێکی چەرمینە بە کێڵانی خەنجەرەوە لە مشتووەکەی هەڵدەکێشرێ تا نەیەتە دەرێ
کۆستەک
(کە.):گوریسێکە گووێ درێژی پێ پەیوەند دەکرێ. (باک.): نێوبژیکار
کێستەک(باک.)
گڵمەت٬ کەستەک.
کەستەک
(کە.٬ڕەوا٬ هەو.):گڵمت٬ سندەگڵ٬ کەستک
گرتەک
شەمچە٬ شخارتە٬ (خۆ.) باژەڵە.
گشتەک
پارچەیەک لە کەوا یا کراسی ژنان دەکرێتەوە.