تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەک
(ئەردە) نانەشان، قەرتاڵە، تریان. پەک، پەککو، تەککو. لە کاتی سەرسووڕمان و واق ووڕمانێدا بەکار دەبرێ. تەنها، تەنیا، تاک. (ئەردە) بنهەهەنگڵ. بنی چتی قووڵ. تەپکە. (ڕۆژ) پەرە، لێکەوتنەوە. وەپێشکەوتن. (جا) کن، لا، گەڵ، تەنیشت، گەر. له_: لە تەنیشت ، لەگەڵ، لەگەر. (باک) دەمانچە، وەروەر
تەک و جەم(فە)
تەک و دەو
تەک کەفتگ(ئەردە)
ترگە، هاوڕێ، هامڕا
تەک کەفتیاگ
تەک کەوتوو
کەسێکە ، کە دووای یەکێکی کەوتبێ
تەک کەوتە
تەکات(ڕۆژ)
ئەو بەندییەیە، کە لە بەندیخانەدا زنجیری لەپێ نەکرێت
تەکان
(موک) داتەکان، داوەشان. تەووژم. شەق: دایە بەر_: وەبەر شەقیدا. هێرش، پەلامار، (باک) بەراد. چندک. هوژم، جووڵە
تەکانخوواردن
جووڵانی چت لە جێی خۆی بەهۆی تەووژمێکەوە، داخورپان، داخورپیان، داچڵەکان، داچڵەکیان
تەکاندان
تەکاندانەخۆ
خۆ بزاوتن، چندکانخووەدان، زلق دانەخۆ، خۆکوتان بە تەووژم
تەکانن
تەکانەوە(کرما)
تەکبیش(موک)
بژاری نێو ڕەزانە
تەکبەر(باک)
تەکبەند
پشتێندێکە بە ئاوریشمی چنرابێ. تەگبەند، کەمەر، هەمیان، تەگبەن، پشتێند
تەکدان
چوونە پێشه وە بە نهێم. فیسارەکەس (تەکی داوە بە پێشەوە). تەکەدان
تەکدانەدوواوە(ئەردە)
چوونە دوواوە
تەکمە
جوورە لبادەیێکی ناوداری پڕ تەریبە تا سەر ئەژنۆیان لە سەر کاڵاوە دەپۆشرێ: نیم تەنە، سەڵتە، تاقمە
تەکمەنە
لبادێکی گچکەی یەک کەسییە
تەکنای(هەورا)
تەکاندنی کەل و پەلی تۆزاوی
تەکوو(تەککوو)
پەککوو. لەکاتی سەر سووڕمانێدا بەکار دەبرێت
تەکووز(باک)
تەواو، گشت، ئامادە. پێک: دبێژن: هی ئیشێمه_نەبوویە: هێشتا ئیشی مە پێک نەهاتووە. تەکووزبوون: پێکهاتن، ئامادەبوون