تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەم تەڕکەرە
مەبەس لە میوە و تەڕەکاری و چتی وایە کەدەم تەڕەنگ بکاتەوە
دەم تەڕەنگ
بەکەسێک دەڵێن کە هەر بەزار پیاوەتی بکات و کردەوەی نەبێ.
ئەستەڕک
(دەر)هەرزاڵە، هەرزاڵ، پێڕک، جوورە هەرزاڵێکە لەسەر چووار کۆڵەکەی کورت دارەڕا دەکرێ و لە گونداندا کەل و پەلی لەسەر دادەنرێ
بەدتەڕەف
بەرتەرەف، لەبەین چوون
تەختەڕەوان(باک)
پەین و کاوکۆتێکی ووشکە بەژێر پێی ووڵاخ و ئاژاڵاندا دەکرێ. کەژاوە
دڵتەڕەنگ
کەسێکە کە زۆر حەز لە چتی جوان بکات.پیری-:تەڕپیر.-ی:حەزلە چتی جوان کردن
دەستەڕەشمە
دەستەجڵە.
شاتەڕە
گیایەکی ناسراوە کەمێکی لەنێو کاسەی ئاودا بکوڵێ و تەنها قوڵتێکی بدات دووایە (24) کاتژمێر لە ناو ئاوەکەدابێ تا باش تام بداتەوە ئەوانەی ووشکە بیرۆ یا تەڕەبیرۆ و خارشتیان هەیە چەند ڕۆژێکی بەیانیان لە خورینی نیو بەرداخ لە ئاوەکەی بخۆنەوە دووای پاڵاوتنی. خۆ ٬ کە بە ئاوەکەی مەڵحەم دروستکرێ لە شووێنی بیرۆ و خارشتی بدەن زۆر باشە ٬ جا بۆ مەڵحەم دەکوترێ و دەکوشرێ و بە ئاوەکەی مەڵحەم دروست دەکرێ.
شیرین شاتەڕە
شێته پەتەڕی
شەتەڕە
شەستەڕەهێڵە
شەستەبارانه.
فاتەڕەشک
(باک.): جرج
فاتەڕەشە
(ڕەوا.٬خۆ.):سپڵی ماڵاتانە ئەوەی کە پان و درێژ و ڕەشە
قوتەڕەش
(خۆ.): بزن٬ گیسک یا کاریلەیەکە گووێیەکانی ڕەش و کورتبن
پشتەڕۆژ(هەو)
پشتەڕێشە(ئەردە)
برینداری پشتی ووڵاخ بەهۆی بارەوە یا سووارییەوە
پشتەڕێژ(ئەردە)
پشتڕێژ، پشتەڕێش
پیازتەڕە
چاتەڕێ
(باک) ڕێگا یا شووێنێکە چەند لکێکی لێ جووێ بێتەوە