تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپڵەسەر
تۆقی سەر، تۆقەسەر، (جا) تەوقەسەر. بۆلگ، تۆقەسەری هەموو چتێک
تەپڵەقوو
دارێکی کێوییە لە بەڵاڵووک دەچێ، تیری لێ دروستدەکرێ. تەپلەقوو
تەپڵەک
(ئەردە) قونە، گونیە، (ئەردە) بەس. پارچە ئاسنێکی باریک و تریک و درێژووکە یا سێ سووچە لە شووێنی شکاوی کورسی و مێزی دەدەن تا قایم بێ. قەرتاڵەی پێست بە ڕوو داگیراوە. (هەورا) قیڕ تەبەق. سەرەدارێکی درێژکۆڵەیە دەخرێتە سەر کۆڵەکەو نێرگەی لەسەر دادەنرێ، (ئەردە) کۆماجە. (ڕۆژ) چەرمێکی خڕە کوندەو مەشکەی پێ پینە دەکرێ. تەپەی ئارەقچنی. (کە.، جەبا.، ڕۆژ) زنج، کووخێکە ددیوارەکانی لە خشت و قوڕ یان لە بەردو قوڕ بێ بەڵان سەربانەکەی بە پووش و قامیش و هەڵاش گیرابێ. ژێرجگەرە، ژێر جغارە گچکە
تەپڵەکی ڕۆژ
گۆی ڕ.ژێ، گۆی خۆر
تەپڵەگووێنی
جوورە بنەگووێنییەکە بە حەردیدا پان دەبێتەوه و که تیرەی جەباری لێ پەیدا دەبێ