تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپڵ
دەهۆڵێکی گچکەیە جاران سوواران جووتە تەپڵێکیان لەو بەرەوبەری قەڵپووزی زینی قایم دەکردو لێیاندەدا، دابریم. تەپلی سازو ئاواز. تەپڵەسەر، تۆقەسەری مرۆڤ و چیایانە. (شن) ئەوەندە گیا یا دەخڵەیە کە بە شەنە هەڵگیرێ
تەپڵاک(ڕۆژ)
تەپۆڵکە، گرد. تەبەی ئارەقچنان
تەپڵزەن
تەپڵ لێدەر، کەسێکە تەپڵی باش لێبدا
تەپڵسوواری
تەپڵی سوواری
تەپڵک(ئەردە)
دیوارێکە خەریکی ڕمانێ بێ یان کەناری چۆمان، کە ئاو بنەکەی دڕی بێ و لە ڕووخانبێ
تەپڵەسەر
تۆقی سەر، تۆقەسەر، (جا) تەوقەسەر. بۆلگ، تۆقەسەری هەموو چتێک
تەپڵەقوو
دارێکی کێوییە لە بەڵاڵووک دەچێ، تیری لێ دروستدەکرێ. تەپلەقوو
تەپڵەک
(ئەردە) قونە، گونیە، (ئەردە) بەس. پارچە ئاسنێکی باریک و تریک و درێژووکە یا سێ سووچە لە شووێنی شکاوی کورسی و مێزی دەدەن تا قایم بێ. قەرتاڵەی پێست بە ڕوو داگیراوە. (هەورا) قیڕ تەبەق. سەرەدارێکی درێژکۆڵەیە دەخرێتە سەر کۆڵەکەو نێرگەی لەسەر دادەنرێ، (ئەردە) کۆماجە. (ڕۆژ) چەرمێکی خڕە کوندەو مەشکەی پێ پینە دەکرێ. تەپەی ئارەقچنی. (کە.، جەبا.، ڕۆژ) زنج، کووخێکە ددیوارەکانی لە خشت و قوڕ یان لە بەردو قوڕ بێ بەڵان سەربانەکەی بە پووش و قامیش و هەڵاش گیرابێ. ژێرجگەرە، ژێر جغارە گچکە
تەپڵەکی ڕۆژ
گۆی ڕ.ژێ، گۆی خۆر
تەپڵەگووێنی
جوورە بنەگووێنییەکە بە حەردیدا پان دەبێتەوه و که تیرەی جەباری لێ پەیدا دەبێ
پڵتەپڵت
پەڵتەپەڵتی زار. (ڕۆژ) بقەبق
ڕشتەپڵاو
ڕەشتەپڵاو
هەرشتەپڵاو
کەتەپڵاو
ووشکەپڵاو