تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپان
تەپین، نزم بوون، ڕۆچوون، داهاتن، ڕووخان، داتەپین. تەپین. تەختەیەکی ئەستوورە لە دارە بی یا گووێز دەخرێتە ژێر بەرداشەکەی بنەوە، نێوەڕاستەکەی نەختێک قووڵە ئاسنێکی خڕی وەکوو گوللە تۆپی لەسەر دادەنرێت گوللەکەش قووڵە بستەکەی لەسەر دادەنرێت، خووانکەی ئاش، ئەو شووێنەیە (مۆرە سەنگی) لەسەر دادەنرێت و لووتی بۆ سکیشی دەخرێتە سەری. (ڕۆژ) تەختەیەکیشە، کە وەژێر ڕێسمەی دەرگا دەدرێت لە ژێرەوەو سەرەوە، گرێژەنەی دەرگا. (موک) زل، قورس، سست. تەنبەڵ. (ڕۆژ) تەپاو تەپ، تەپ. (زا) گەڵالوتک
تەپاندن
قۆپاندنی بان و هەموو چتێکی، کە ژێری بۆشبێ. تەپەلێهێنان، لێدان. ئاخنینەوه و پڕکردنەوەی چت. لە کاتی خوواردنێدا زۆری تێ مەتەپێنە
تەپانچ(ئەردە)
تەپانج
داتەپاندن
ڕووخاندن، تەپاندن،ڕۆچوواندن، داهێناندن، دانماندن
تڕتەپان(ئەردە)
تەمبەڵ، تەوەزەل، سست، لەش گران._ی: تەمبەڵی ، تەوەزەلی
تەپتەپان(ئەردە)
تەپەتەپکردن
داتەپان
دارتەپان
تەپەی جۆڵایی