تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەولباز(باک)
باز، هەڵبەز._لخوەدان: بازدان، هەڵبەزین
تەوم(باک)
تەون و بەست
فێڵ و فڕڵداغ، تەشقەڵە
تەونی جاڵجاڵووکە
(باک) تەڤنی پیرێ، داڤ. (باک) تەڤنکا پیرێ، تەباتۆر. تەنۆشک. (باک) تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک. کونکا پیرێ
تەوورداس
تەوورزین
تەووز(باک)
گەیشتنی میوەو تەڕەکاری پلەو قۆناغی هەرە بەرزی تەواوی
تەووس
کاس، جوورە بێهۆشیێکە دێت بەسەر ئادەمیزاددا بەهۆی ڕووداوێکەوە. تانووت، تانە، پللار، پلارە ڕەقە. لە ئاخۆتندا پلار بۆ کەسێک ئاوێژتن بەو مەرجە، کە هەموو کەسێک تێینەگات. واژی، پێچەوانە. به_ەوە: بە پێچەوانەوە
تەووس ئاوێژ
تانەلێدەر، پلارتێگر
تەووسکە(کۆ.، خۆ)
جوورە هەنجیرێکە هەمووی ووردە بە دارەکەشی دەڵێن تەووسکە، هەنجیرە کێویلەشی پێدەڵێن. (باد) تڤسک
تەووش
(باک) پووچ، بێ نرخ، بێ واتا، بێ سوود. (باد) جوورە نەخۆشیەکی وەبای مرۆو ماڵاتانە. ئازار
تەووشق
تەووشم
تەووژم
تەووشک(ئەردە)
مەشقی سەرمای زستانێ. سەختی سەرمای زستان
تەوون
(باک) تەڤن. چنینی ڕایەڵ بە پۆ، کە بە دار تەونەوەبێ. ڕایەڵی بەڕەو مافوورە، کە بە دارەوەبێ بۆ تەنین
تەوونگەر
(باک) تەڤنگەر. تەوونکەر. جوومەکار، کۆرسکەر، جوومەکڤان، کەسێکە تەونی بکات._ی: تەڤنگەری، جوومەکاری
تەووژم(بابا.، شا.، هەو.، کە)
هێز، تەووشم، تین، هێز،_ی ساردی. ئاوەکە به_هات. تاڵووکە، پەلە، گوڕ، به_ڕۆیشت: بە پەلە ڕۆیشت._ی بارانە: گوڕی بارانە. به_: هێزدار، بەزەبر
تەووژمی خووێن
هێزو زەبری جووڵانی خووێن