تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنگە
تەنکێش. جێگای تەنگە. بە کەمەرو نێوقەدی ووڵاخی دەڵێن بۆ مرۆیانیش بەناوی سووکایەتی بەکار دەبرێت. قایشێکی پانە زین یا کورتانی ووڵاخی پێ قایم دەکرێت لەژێر زگی. پەتی تەنگە، تافتەنگ، ئافزە. بەشە دەریایە، کە بە تەنگی کەوتبێتە نێو دوو خاکانەوە، دەرووی تەنگی دەریا. به_وەبوو: چاو پێوەبوو، چاو تێوەبوو. (باڵە) کێشێکە بەقەدەر هۆقەیەکی. مرازێکە لە کەرەستەی جووتی. (ئەردە) پشتیوان
تەنگەبەر
گەروو، شوێنی تەنگ و تەسک
تەنگەبەری
تەنگەتاو
گیاندارێکە لە ڕوویەکەوە زۆری بۆ هاتبێ و گیری خوواردبێ
تەنگەتاوبوون
گیرخوواردن، تەنگاوبوون
تەنگەتاوکردن
تەنگاوکردن، گیرکردن، بەگیر هێنان
تەنگەتاوی
تەنگەتیلکە(ئەردە)
تەنگەتیلکە(ڕۆژ.، بابا)
قەڵەوێکی خڕو پڕە، کە نەتوانێ بجووڵێ. تەنگەتیکە، تەنگاوتیلکە. تووڕەو سەرگەرمی
تەنگەتیکە
تەنگەتیکەدان
تووڕەو سەرگەرمی کردن
تەنگەدان
تەنگە بەستنی ووڵاخ
تەنگەنەفەس
پشووسووار، هەناسەتوند._ی: پشووسوواری، هێنکەبڕ، هانکەهانک، پشووتەنگی، هەناسە تووندی، هەناسەبڕکێ
تەنگەهەڵچنین
تەنگاوکردن،زۆر بۆ هێنان بۆ چتێک و لا لێبڕینەوەی
تەنگەهەڵکێش
قایشێکی باریکە بە زینەوە تەنگەی پێ قایم دەکرێ، تا زینەکە نەکەوێت
تەنگەهەڵکێش
چەرمێکی باریکە تەنگەی پێ قایم دەکرێ
تەنگەو تیلکە
(هەورا) تەنگەو تیلە
تەنگەوکەرە(ئەردە)
دەرمانێکە ژنان بۆ تەنگکردنەوەی ئەندامی شەرمیان بەکاری دەبەن
تەنگەپێهەڵچنین
تەنگەکێشان
تەنگە کێشانی ووڵاخ، تەنگەبەستن