تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنوور شێوێن
کۆڵەووژ، کۆڵەوەژ، کۆڵووژ، کووڵەبرێژ
تەنوور(ڕۆژ.، هەورا.، باک)
تەندوور. کەندوێکی لە قوڕ دروستکرابێ ئاگری تێدا دەکەنەوە لە زەوی یا لە دیوار گیراوە نان و کولێرەی پێدەکرێ
تەنوورداخستن
هەڵگیرساندنی ئاگر لە تەندوورێدا بۆ نان پێکردنێ. مەبەس لەوەشە، کە چەند کەسێک کۆ ببنەوەو خراپە باسی یەکێک بکەن
تەنوورکوولووچەپزی
کوورە، کوماج
تەنووری
تەنوورە
جوورە کراسێکی ژنانە. نیو تەنە. (باک) تەنووری. (ئەردە) گێژەڵووکە. لوولدانی تەپ و تۆزو گێژەڵووکە. (ئەردە) ئاخلە، ئالقە. چتی خڕو گرد، کۆمەڵە. دۆڵیانی ئاش، کە لە بەردو قوڕو قسڵ دروستکرابێ. ئەو شووێنەیە وەکوو(نێ) لە ئاشدا ئاوی دەچێتە ناو، ئاوەکە لە دەم گونجەکەوە بە تەووژم دەردەچێت و لە تۆپی ئاشەکەی دەداو دەیخولێنێتەوە. تەندوورەی ئاشی. هورووژمی باڵندانە لە هەواوە بەرەو خووار
تەنوورەوان
تەنووروان، کەسێکە نانی بە تەندوورێ بکات
ئاشەبەتەنوورێ(نە)
ئاشە بە تەندوورە، گەمەیەکی دوو دەستەییە، دەستەیەکیان بە پێوە سەر بەیەکەوە دەنێن و یەکێکیشیان پاسیان دەکا دەستەکەی تریش لە دەرەوە بازدەدەنە سەر کۆڵیان تاتێ دەکەون
دەرتەنوور
دەرخۆنەی سەرتەندوورێ
سەرتەنوور
مدبەق٬ جێگایەکە لەسەر تەندوور ڕێکخراوە بۆ دانیشتن و نان لەسەر کردن.