تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ تەل
مەکینەیەکە بە بێتەل قسەی پێ دەکرێ و وەردەگیرێ
تەل
(باک) لا، ڕەخ، ئال، تەنیشت. (هەورا) تێل، تێلی ئاسن، کە باریک و درێژە بۆ دوورەژنەو کارەباو ئیتر بەکار دەبرێ، سیم. (باد). تەلگراف، (باد) تۆل، زگ. کە باسی زگپڕی ئافرەتان بکرێت لەباتی زگ تەل و لە موکریانێدا(تۆلبەکار دەبەن
تەلار
(ههورا) تالار، کۆشک. (ئەردە) هەیوانی سەرداپۆشراوی پێشی وەتاغان. باڵەخانە
تەلاسابوون
دەرچوونی مرۆ لە ئەندازەی خۆی: فیسارەکەس تەلاسابووە
تەلاسکە(ڕۆژ)
سڵبوون، سڵەمینەوە، تەقین، ڕەوین. لە دوورەوەکەوتە._وەکوو ئاسکێکی لە ترسی نێچیرەوان ڕادەکات
تەلاق(دەر)
تەلان
(موک) بەندەن، بەرقەدی شاخان، گرد، تەپۆڵکە، تەپە، تەڵان، پلەی شاخ و کێوو هەردانە. هەورازێکە لەبەر بەردو ناڕێکی پێدا ڕۆیشتنی سەخت و دژوار بێ. (زەنکەل) ئازا، چوست، توندو تۆڵ. تەڕلان. ئەو پارچە بەردانەیە، کە لە چیایانەوە کەوتوونەتە داوێنی
تەلبیش(هەو)
بژاری بێستانانە بەو چەشنە گژو گیای لاوە گشت پاک دەکەنەوه و بنی بڕکەکانیش شی دەکەنەوەو خۆڵی تازەو کە پێویست بێ زبڵیشی تێدەکەن
تەلبەن
تەلبەند
سنوور بە تێلی دڕواوی دامەزراو. پەرژینێکە بە تێلی دڕکاوی دروستکرابێ
تەلح
خەیارو تەرۆزێکە، کە تازە بەدەم گوڵەوە سەرهەڵدەدەن، کە تۆزێ گەورە بوو پێی دەڵێن قیسکە
تەلخ(باک)
تەلدڕکدار
تەلدڕکین(ئەردە)
تەلسز
تەلق(باک)
لیمان و کێم و هەوای دووای زانی کارو بەرخانە. پیسایی کارو بەرخی تازە زاوە لە پێش ئەوەدا، کە ببێتە پشکەڵ
تەلمیت(ئەردە)
تەلهە(باد)
تەلوار(زا)
تەروال، تەڕەواڵە، تەڕواڵە. هەرزاڵ
تەلووکی(هەورا)