تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەز
تەزوو، تەزگ، سڕی، گۆتی، مووچڕک. تینێکە بە لەشدادێت
تەزاندن
سڕکردن، بێ هەست کردن، قەفڵاندن، ئازاردان و دڵگیرکردنی کەسێک بۆ چاوترساندنی. (باک) فڕین بەبێ ئەوەی باڵ بجووڵێنی بە لەنگر لە هەوادا ڕاوەستان. ساردکردن. بەهۆی سەرماو بەفرو بارانەوە ئەندامی لەش سڕو بێ هەستکردن
تەزانن
تەزاندن، دەردەسەریدان
تەزای
تەزاو
تەزبیح
تەسبیح، پسپسۆک. بەرموورێکە مووروو لە زێڕ دەگیرێ یا پرپرەشی هەیە
تەزوو
مووچڕک، تەز، تەزی، سوو، کەلیژ، شەوت، کاری._پێداهاتن: تەزی تێڕۆبوون لە ترسان. تاڤۆیی، سۆز، مووچڕکێکی بێ پەروایە دێ بەسەر ئەندامی گیانداراندا لە سەرمان یا لە ترسان یا لە بیستنی کڕڕەی هەندێ چتەوە. هەوا، سوو. _ی ساردە: سووی ساردە._ی گەرم: هەوای گەرم، سووی گەرم. تەرزە
تەزگ
تەزی
تەزوو. (باک) گوشاد، درێژکراو، (باک) تەیز. (باد) چتی زۆر سارد
تەزیو
ڕچیاو، چیاو، سڕ، بێ هەست. شلەمەنیێکی زۆر ساردە
تەزیگ
تەزە(هەورا)
تەزەرد(هەر.، خۆ)
مەڕ، کاووڕ یا بەرخێکە دەم-و چاوی زەردو لەشی سپی بێ
ئاڤاتەزی
ئاڤاتەزی(باک)
بەستەزمان
بەسەزمان، کەڕەواڵە، لێ قەوماو، هەژار._ی: بەسەزمانی، کەڕەواڵەیی، هەژاری، لێ قەوماوی
تەختەزەنگ
پارچە ئاسنێکی هەڵاوەسراوە لە قوتابخانه و کارگاندا جارجار لێدەدرێ بۆ دیار کردنی کات و پشوو
تەستەزینگ(باک)
دارێکە. (باد) ماسی گرە
زڕتەزڕت
زەقەزەقی چاو، زیتەزیت
زیتەزیت
زەقزەق
سەرتەزین
تەزینی سەر لەسەرمان یا لەبەر چتی زۆر سارد خواردنەوە
سەرتەزێن
ئاو ی خواردنەوەمەنیەکی زۆر ساردە سەر بتەزێنێ
سەڵتەزەلام
تاکە کەسێکە بەبێچەک و«ێبوواربێ.
شفتەزێ
(هەو. ، جا.) ژنێکە هێشتا منداڵی لە شیری نەکردبێتەوە و ئاووس بێ و بزێ و شیری کۆن و تازە یەکتری بگرێتەوە. بڕوانه: شفتەژێ.
کەللەتەزێن
بۆ ئاوو ماستاو و چتیتری زۆر سارد بە کاردەبرێ
گۆشتەزوونە