تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێوەدان
(هەورا) پەینەشدان. هەویرەکە شلە کەمێک ئاردی تێوەدە. تێهەڵسوون. کە دەستت سووتا ماستی تێهەڵسوو. ئاوێتەکردن. زمان لێدان، بەدناو کردن، لای میری فیسارەکەسی بێتاوان تێوەمەدە
تێوەردان
تێک وەردان، شێواندن. (هەورا) چەنەوەردای. ئاو لە زار یا لە قاب و دەفر وەردان بۆ خاوێنکردنەوەی. هێنانەوەی دۆ لەسەر ئاگر تا دێتە کوڵ بۆ ئەوەی نەبزڕکێ تا بیکەنە چێشتی دۆکوڵیو
تێوەرهاتن
تێوەرهێنان
ئامێز لە چتێکەوە وەرهێنان، تێوەرێنان
تێوەرووژاندن
تێوەرووژان، هورووژان، وورووژان، لەدەوەرە کۆبوونەوە، دەورەدان، تێوەراتن
تێوەرووکاندن
تێوەرینان(هەورا)
ڕشتن، چاوڕشتن، دەرمان لە چاوکێشان
تێوەرێخ
ئەو داوەیە، کە جۆڵایان دەیهێنن و دەیبەن و دەیتەنن
تێوەرێنان
ئامێز لە چتێکەوە وەرهێنان، تێوەرهێنان
تێوەشاندن
داوەشاندنی جلکی دژوێن لە تەندووری گەرمدا تا مۆرانەکانی ناو تەندوورەکەوە
تێوەشانن
تێوەشیان(ئەردە)
لێ وەشیان، سەرگەرم بوون، لە کارەوەچوون
تێوەپێچان
هەڵپێچان، تەنگاوکردن. چتێک لە چتێکی ترەوە پێچان، بەدەمەوەدانی کەسێکی لە کارێکی خراپدا
تێوەچوون
تێوەگلان، تێڕابوون، پێوەچوون، کۆپیان. دەست پێکردن، خۆ لەبەرنان، شاندانە بەر کارێکی بۆ کردنی. دەنێوەوە چوون، تێوەگلان، دەسڕەکە لە ڕۆنەکه وە چوو
تێوەڕ
تێوەڕامان
تێوەڕاماندن
تێڕاماندن، لێ ڕاماندن
تێوەژاندن
(هەورا) مەژەند، جۆلەزمە._ی کەر: نەقیزە لێدان._ی مرۆ: نقوورچ لێدان._ی تەندوور: کۆڵۆوەژ لەنێو تەندوورێ وەردان
تێوەژاندن
نەقیزە لە گاجووت یا گووێدرێژان دان تا خێرا بڕۆن. ئاگادار کردنەوەی کەسێکی بەدەست یا بە چتێکی تر