تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیف تیفەدان
دووای تاشینی ڕیش و سمێڵ بۆ جاری دووەم گووێزان یا ماکینەی ڕیش تاشینی پێدابخشێنرێتەوە
تیف تیفەکردن
تیف تیفهدان، تاس و لووشکردن، ئاڕایش دان
تیف تیەدراو
ڕیش و سەری تاشراوە، کە بۆ جاری دووەم تیغی پێدا خشێنرابێتەوە
تیفل
(باک) کووز، قاش، قەتیک._ه ک شەبەش: قاشێک شووتی
تیق(کف.، ڕۆژ)
تاق، تاک، بەتەنێ. (باک) قاقای پێکەنینێ
تیقمانەجووت(ڕۆژ)
تیقۆپان
قۆپان، لاوازبوون، بێ تین و تووان بوون
تیل
(هەوراڕۆژ) خێل، چاوخووار، کەسێکە بە گۆشەی چاوی تەماشا بکات. خووارو خێچ. چووز. (باک) لووس، کابا من تیلە، کابا من تووژە: تیژە. تیر، هاوێژتنی کەللا (مەڕمەڕ بە قامک بۆ ئەوەی کەللایەکی تر بنگێوێ)؛ ئازاد_ی ڕاستە (تیری ڕاستە)._کردن: تیر ئاوێژتن
تیلاوتیل
خووارو خێچ، خووارەوار
تیلاک
گۆشە. به_ی چاو تەماشای کرد: بە گۆشەی چاو تەماشای کرد. (گەرددزە) پێچ، پۆتراک، سەر و پۆتراک. پێچی خووار، پۆتڕاکی خووار. سەرتاووسی، کەسێکە پێش سەری مووی پێوەنەبێ
تیلایی
تیلماسک
پارچەی درێژو باریکە ، سا لە هەر چتێکی کرابێتەوە. تیسمال، تیلمە. (کۆهەورا) زەنگەتەترێ
تیلک(ڕەوا.، هەو)
قامک، تل._ێک لە ڕۆن یا لە دۆشاویدان بۆ چێژتنی. چووز._پێوەکردن: چووز پێوەکردن
تیلکە
تیڵکە، دیزەیێکە ماستی تێدا دەمەیێنرێ واتا شیری تێدا هەوێندەکرێ تا ببێتە ماست
تیلی بەرانبەرێن
تیر ئاوێژتنی دوو کەس بۆ کەللای یەکتری
تیلێن
مەڕمەڕێن، کەللایێن
تیلە
(فە) توولەی دارەمێوی. (دەر) کۆڵ، تێلەگە. ڕەشتاڵە، ئاژاڵ و ووڵاخی ڕەشتاڵە. (باک) ئازاد، ڕزگار، بەخشراو، پاکانەکراو. کەچ، خووار، سیلە._ی چاو: سیلەی چاو
تیلەقەیپشتی
بڕبڕەی پشتی، کاریتەی پشتی
تیلەکۆ
پارچە هەرێمەکە، لە کوردستانی ئێرانێداو ناوی هۆزێکیشە، کە لەوێدا جێگیربووە