تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیسماڵ
تیشە. تیسماڵک. (کۆ) تریسم، تیلسماک. (بابا) تەلەزم. (باک) پەلیس. پارچەیێکی گچکەو درێژو باریکە لە دار، بەرد، ئاسن یان لە شووشە
تیسماڵک
تیسماڵێکی گچکەیە
تیسووێ
(خۆ) تێسوو، دۆری. گیایەکە بڵندە نێرتکەکەی پاک کرێ و بخوورێ بۆ زگ ئێشە زۆر باشە، سەری نێرتکەکەی جەوی دەردەکات لەگەڵ قەندی بە کوتراوی بە برینان وەرکرێ زۆر باشەو گۆشتەزوونەی دێنێتەوە، بنەکەشی بە کوتراوی دەبێتە ئەسپۆن
تیسک
لزگە موو یا لزگە خورییەکی درێژە._ی لۆکە: پرتی. (جاهەورائەردە) زەنگەتەی ترێ
تیسکت
ماڵاتێکە تووکەکەی پارچەپارچه و لزگەلزگە بەڕیشوو درێژ ڕاوەستێ، کوڵکن، تیسکدار، تووکن
تیسەنینی(دێرسم)
تۆ چۆنی(بۆ نێرانە)
تیش
(باک) مێگەل، گەلە، کەرێک پەز. دڕاو، پارچە، ڕیندۆڵ. (باک) تاییژ. (ڕەوا) تیشە، شاخ و بەردێکی تەنکە، کەژەکێو. (بڵ) دەغڵێکی شینە، کە تازە سەری دەرهێنابێ و هێشتا لکی لێک نەبووبێتەوە
تیشک
پڕشەنگ، پڕشنگ، تریسک. تاو، هەتاو، (جا) تیژک. (باک) تریژ، تی، تیرەژ. (زەن) لیسکی خۆر. ڕووناکی خۆر یا مانگ و ئیتر، کە لە دوورەوە لە شووێنێکی بدات. نێوی ئافرەتانە
تیشی(دەر)
تیشە
تیش، بەردێکە تەڵاش تەڵاش لێک جووێ بێتەوە. تیسماڵک، شمشیرە. (هەورا) تاش. پشتێندێکە لەو بەردە تەڵاش تەڵاشە بووبێتە کەمەرەی زەوی یا گردو کێوان. (لوفە) تەشووێ، بیوور
تیشەبەرد
تیشەمبی(باد)
تیشەی جفت(فە)
تیغ
(باک) تیخ، ئاسنەڵان، بۆچووم. ئاسنی تیژی بڕندە._ی کۆن: گۆرت
تیغبەند
تیخبەند. نشتوو و جادووێکە گۆیا ئەوی پێی بێ نایبڕێ
تیغە
دەپە، بەرچیت، ناوبڕە، ناڤبریک. (باک) تیخە، چیت. دیوارێکی تەسکە لەنێوانی دوو دیواراندا. تەلاش، تەڕاش، دیواری تەسک و باریک. (هەورا) تیشە بەرد، لای سەرەتیژەکانی سەرەوەی بەردەکانی سەر شاخییە
تیغەرە
تیغەشان
زنجیرەی شاخان، تیغەی دیواری
تیف تیفە
ڕیش و پیشی سەر، سیوسیوە، (باک) شەە، قەیمە. دووای تاشینی سەرو ڕیش جاری دووەمە، کە تیغی پێدا بخشێنێتەوە تا لووسبێ و شەوقاو تروسکداربێ