تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشتیان(ئەردە)
پژانی ئاو، دەڵاندنی ئاو
پشتیر(جا.، بابا.، ڕۆژ)
تەویلەی ڕەشەووڵاخان، هۆڵ، هۆزی مەڕو بزنانە. گەنجینەی پشت کەلەگی
پشتیوان
لەمپەر، چاوسوور، گومەگ، یارمەتیدەر. (بادباک) پشتەڤان، چاڤسۆر، چاڤشار. دەرقیل، یارمەتیدەر. هەڤگەل. _پێ ئەستوور._ پێ بەستراو._ پێ قایم. به_: بەپاڵ، کەسدار، لەمپەدار، پشتیواندار. بێ_: بێ کەس، بێچارە، بێ پاڵ. (باد) کولهەڵگر. دارێکە لەباری پانی بە پشتی تای دەرگاو دەڕابەدا دەکوترێ، پشتکول، تنگ
پشتیواندار
بەپشتیوان، بەپاڵ، کەسدار، لەمپەر._ی کەسداری، لەمپەداری
پشتیوانی
یارمەتی، هەڤگەلی، چاڤسۆری. خاوەندداری._کردن: یارمەتیدان و خاوەنداریکردن
پۆتین
جوورە قۆندەرەیەکی لاسکدارە بە قەیستان دادەخرێ، نیوە چەکمە
پەتیار(ڕۆژ)
پەتکراو، ڕەسەنکراو، ڕەسەن لە مل خراو
پەرتیات
پەرتەمەنی، بڵاوکراوە
پەرپتین(باک)
خەم و تاوو پێچ بوون. ڕووتاندنەوەی پەڕی باڵندان. بپەرپتە
پەستین
پەستینەوە
داپەستاوتن
پەڕشتین
چاشتیگا(هەورا)
چێشتەنگاو، کاتی قاوەڵتوونی
چاوتیژ
کەسێکە چاوی زۆر هەنا بکات._ی: چاوڕوونی
چاڤگرتیتی
سادەیی، چاوبەستراوی
چاڵتینگ
قووڵکەستۆ، قووڵکەی ژێرگەردنێ
چتیر(بابا.، جا.، هەورا)
چووێشتیر، بزنێکە یا بەرانێکە، کە تەمەنی دوو ساڵانە بێ، بێچووی بزنە لە تەمەنی یەکەوە تا دووساڵان
چرتین(زا)
دڕانی کاڵا