تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆڕ
پەردەیەکە بە هۆی چاو ئێشەوە پەیدا دەبێ و بەسەر بیبیلەو ڕەشکێنەی چاودا دەکشێ._ی ماسیان و باڵندانە. (هەکا) خەپک. شەبەک، چتێکە وەکوو ڕەشکەی کای وایە ڕاوی ماسی و باڵندەی پێدەکەن. داو، تەڵە، تەشقەڵە، گێچەڵ، نەبان، سەرکێش، بێگووێ، بارنەبەر، فەرمان نەبەر، بۆ ئێسترو ووڵاخی بەرزە بەکار دەبرێت. چەمووش. واژی کەوی و ڕام. بۆ ووڵاخی بەرزە بەکار دەبرێ، بە تەوسەوە بۆ مرۆڤانیش بەکار دەبرێ
تۆڕتۆڕ
جوورە ترێیەکی ڕەشی دەنک چکۆڵەیە
تۆڕتۆڕاویلکە
چتی زۆر تراو
تۆڕتۆڕکاو(ئەردە)
تۆڕتۆڕی(باک)
جوورە ترێیەکە
تۆڕتۆڕەوان
بڕوانە: تۆڕەوان
تۆڕتۆڕەوانی
بڕوانە: تۆڕەوانی
تۆڕی(هەو)
خووێڕی، بارنەبەر، سەرکێش
تۆڕەوان
ڕاوکەرێکە بە تۆڕی ماسی یا باڵندە بگرێت. کەسێکە بە تۆڕی ماسی و باڵندان بگری و ڕاوە ماسی و باڵندان بکات._ی: بە تۆڕی ماسی و باڵندان گرتن، کەسێکیشە پیشەی ماسی یا باڵندە گرتن بێ بە تۆڕی، پیشەو کردەوەی ڕاوە بە تۆڕی
تۆڕەڤان
وێژەوان(ئەدیب)._ی: وێژەوانی
تۆژانەوە(کۆ)
وەشووێن کەوتن، لێ پێچانەوە، بە شووێن سۆراغدا گەڕان. ئێشی پێستی لەشی مرۆڤانە دووای ئەوەی، کە بە دەست یا بە دارو چتی تر لێدرێ
تۆژکە
تۆشکە،کڕێژ، تووێژ، کەڤشک
تۆڤ ئاڤێتن
تۆوی چاندنێ
تۆڤ وەشاندن
تۆڤ(باک)
دان، تۆو، تۆم._ئاڤێتن: تۆچاندن، تۆوەشاندن
تۆڤال(ئەردە)
تۆڤچێن(باک)
تۆوچێن. (باک)_ی: تۆوچێنی
تۆڤی(باک)
شووتی و گندۆرەو ترێزوو خەیارو تەڕەکاری ترە، کە بۆ تۆوی هەڵدەگیرێ تا ووشک دەبێ و دەپڵیخێتەوەو بەکاری خوواردنێ نایەت تەنها بۆ تۆوە