تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆڵەکە
(هەوهەورا) نانی حاجی لەگلەکی، (باد) تۆڵکە، تۆلک. تۆلەکە، تۆڵە. گیایەکی بەهارییەو دەخورێ بە چێشت یا بە کاڵی بخورێ نەرمی بە زگ دەداو کەمێک ڕەوان دەبێ، کە بکوڵێنرێ ئاوەکەی بەیانیان بخورێتەوە بۆ کرم سوود بەخشە
تۆی(بابا)
تووێ، تۆوڵۆ، لۆ
تۆیانە(بابا)
شیرنیات و نوقڵێکە دەخرێتە نێو کاڵای بووکەوە لە ماڵی زاواوە دەنێردرێ
تۆیسوو
توویس، تۆسی، تێسوو
تۆیشەبەرە
نان و زادی ڕێگەی سەفەر
تۆیژاڵ
تۆیی
هی تۆ
تەق و تۆق
تاق و تۆق، تەقەو ڕەقە، هەست و خوست. چەند دەنگێکی بەرزو نزمن لە چەند لایەکەوە
تەپلی تۆپێن(بابا)
جوورە گەمەیەکە، تۆپی دادەکوتن لە بەرزبوونەوەیدا بە دەستی لێیدەدەن و دەیسووڕێنن و چەند جارێکیش هەر بەو جوورە دووپاتەی دەکەنەوە. بۆ لێدانی کەسێکیش بەکار دەبرێ
جقە تۆرە(ڕۆژ)
سیکەتۆرەی باڵندەو ئیتر
جەوی تۆشی
جیوەی داری
دۆڵە تۆراخ
شەڕە تۆپ
دوو چینی نەیاری یەکتری لەکاتی شەڕێدا تۆپان پێکەوە دەنێن. گەمەیەکە بە تۆپی لە یەکتری دەدەن.
شەڕە تۆپەڵ
جوورە گەمەیەکە تۆپەڵە بەفری پێکدادەدەن.
فڵچەی تۆزتەکاندنی
(هەورا.): فڵچۆتۆزتەکنای
لای تۆمان باش٬خۆش
ئۆتۆمۆبیل
بەزۆک، خۆشبەز، کارامە._چی: بەزۆکەوان، خۆشبەزەوان._ی زرێدار: بەزۆکی زرێدار
ئێتۆن
کووێر، کۆرە،(دەر) کور
ئەستۆک(کۆ)
ئەوتۆیی
هۆتۆیی، وەتۆیی
باتۆڤ
جوورە گیایەکی سوورە
بستۆرە
بستۆکە(ڕەوا)
بستەی سەر تەندوورێیە
بناوەتۆم
ڕووەکێکی ناسراوە
بنێشتۆکە(کۆ)
پنجە گیایەکە گەڵای سپیە، گەڵاو لاسکەکەی وەکوو بنێشت دەجوورێ
بنەتۆم(ئەردە)
بنەتۆمە
بنەتۆو
دانەوێڵەیێکە، کە فەلەخووێ بۆ چاندنی ساڵی تازەی هەڵدەگرێ و یا چاندبێتی. مایە
بهستۆک
گووێدێر، بیستەر، بهستیار
بیستۆک
بێتۆرە
(باک) بترەک، بێ شێواز، بێ ئەدەب
بەتۆرە
پەلیار، بەشێواز
بەرستۆک
بەرەستۆ
بەستۆڕە
ناوی ڕووبارێکی بە نێو بانگە لە نێوانی هەولێرو شەقڵاوەدا. خڕێکە هەمیشە ئاوی پێدا بڕوات یا نا