تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆڵە
تۆڵەکە. توول. گونجە، ئاڤدین، ئەڤدین، تۆل، زڕمتانە، دفنان، تۆلاڤ، (ئەردە) قەرەوی. پاداشی چاکە یا خراپە دانەوە یا کردنەوە. بژاردنی چتێک لە جیاتی چتێکی تر: له_ی بزنێکیدا مەڕێکم دا
تۆڵەئەستاندن
تۆڵەکردنەوە، تۆلا خووەڤەکرن. توول کرن، زڕمتانەکردنەوە، حەیف هەلاندن
تۆڵەترش(باد)
تۆڵەزڕە
ڕەزەڵە، گیایەکی بەهارییە بەرێکی سووری ووردی مزر دەگرێت تامی تەماتەی دەدات
تۆڵەکردنەوە
تۆڵەسەندنەوە
تۆڵەکە
(هەوهەورا) نانی حاجی لەگلەکی، (باد) تۆڵکە، تۆلک. تۆلەکە، تۆڵە. گیایەکی بەهارییەو دەخورێ بە چێشت یا بە کاڵی بخورێ نەرمی بە زگ دەداو کەمێک ڕەوان دەبێ، کە بکوڵێنرێ ئاوەکەی بەیانیان بخورێتەوە بۆ کرم سوود بەخشە
خەپەتۆڵە
(موک.):قوڵهبنە،خەپە،خەپانە،خەپهرە،خڕکەڵە،منداڵێکە،کە پێی هەڵگرتبێ وخڕو پڕبێ،خەپەتۆرە.(ڕۆژ)ئەو تووتکە سەگانەیە،کە تازە چاوی ترووکا بێ و قەڵەو وخڕو پڕ بێ.
چاتۆڵە
دەواری تەنکی بەهارو هاوینانە