تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆف
(هەورا) کات، هەڕەت، تاف، دەم، جەنگە. (ڕەوا.، سوور) باوو بارانە._دان: لەنێو چوون، نەمان. (کە) تووشی گەرمای سەخت، چەقەی گەرما. (باک) دەستە، هەمیشە._بوون: وێچوون._کرن: وێچوواندن. کڕێوە، کاتی سەماو سۆڵە بەفرو بارانەیە، کە نە جووت دەگەڕێ و نە ئاژاڵیش دەچێتە دەرەوە بۆ لەوەڕ
تۆفان
تۆف، باهۆز، کڕێوە، بادووە._ی ئاو: فرتەنە، فرتێنە
تۆفاڵ(ئەردە)
تڵپە. ژەنگ و تووێژی مسی. تۆپەڵە قوڕی گچکەیە، کە بە میچی دادەدرێ و لەسەرویشەوە سوواخ دەدرێ
تۆفل(باد)
تۆشل. (باک) کووز، قاش، پارچە. (باک) تیفل._ێک شووتی: کووزێک شووتی
تۆفە
مۆرە، تفە، (بابا) موور. ئەو دیوارە به_دروستکراوە: واتە بە مۆرە(تەنها بە قوڕەپەستە) دروستکراوە