تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرتک
(هەو.،ڕەوا.):زەردوویی، ئازارێکە تووشی گیانلەبەران دێت سپێنەی چاوی و پێستی لەشی زەرد هەڵدەگەڕێ. (باد.):جوورە ترێیەکە. (خۆ.)گرتەک. باژەڵە، کولکێکە لە منداڵی ساوا دێت تا تەمەنی سێ مانگی ، کە دەرنەبێ دەیکووژێ. پێستی مریشکی ڕەش دەیڕەوێنێتەوە موورووی کارەبا و بە موورووی زەردیش دەڵێن،بەدەستەوانەیەکیش دەڵێن، کە لە موورووی کارەبا دروستکرابێ. (باک.): زەردێنەی هێلکە.گیایەکی بەهارییە بە تەڕی ڕەشە ، کە ووشک بوو زەرد دەبێ و خوری و بەنی پێ ڕەنگ دەکرێ بە زەردێکی جووان
زەنگلووناتک
(باک.): باڵندەیەکە
سامۆتک
تارمایی٬ سامۆتە
ساپیتک
(باک.): میچ٬ چڵەی پۆپەی بن میچ
ستک(کۆ.شووا. کە)
سەیدووکە٬ گیایەکی بەهارییە لە کاتی جۆ دروونێدا بەکاربێدا هێشوودارەو شیرینە و دەخورێ.
سفتک(باک.)
جوورە ترێیەکە.
سمتک
سمتـەک ٬مرازێکی تەونییە ٬دوو داری دوولکە بـۆتـەونی دەچەقێنرێ و تەونی پێوە هەڵدەواسرێ.
سمیتک(بابا.)
سورتک
بێشەرم،بێشێواز.
سووتک(کە)
سووتووی جغارە وسەبیلەو چتی دیکەیە، پووڵ
سوورتک(کە)
بێ ئابڕوو،بێشهرم،-ی: بێ ئابڕوویی، بێشەرمی.
سووڕانتک
سووڕناتک(جا)
بۆری خواردنێیە، ئەولوولەسوورەیە، کەلەنێو ڕیخۆڵانەوە گەیشتوتە ناو گەروو ئاوی پیدا دەچێتە خووارەوە، سوورێنچک(خو) زوورلانک،(هەوعبابا) زووڕ ناتک(ڕەوا) سوورناسک،گیایەکی زەرد و گچکەیە گوڵسوور و ووردە و پەلکیشی بە سووری دەڕوانێ و ووردە باڵێک بڵند دەبێ ماڵاتی نێو چاوان سپی بیخوا یا وەلاقی کەوی نێو چاوانی شەقارشەقاردەبێ لەبەر قایمی لەنێو لانکێی دادەنێن ناڕزێ و میز و پیسایی بوگەنی نامەن و ئەسپێ و پندیشی تخوون ناکەوێ.
سپیتک
(بیت.):کە ڵبەشە٬ کەربەشە.
سڕناتک
زوڕناتک٬ گیایە کە.
سۆتک()باک
سەلکەبزووت،سەرەبزووک، سووتک-ە()هەو،سوور ڕەبناک(جا،کە) سمڵ، چتێکە وەکوو دەنکی مێوژی ڕەش وایەلهدەم جۆگەوزەناواندالە ژێر خۆڵی دەهێننەدەرێ بەووشکی بۆنی خۆشە ئافرەتان بۆبۆنخۆشی وەکوومێخەکی بەخۆبانی دادەکەن، بۆزگ ئێشە و دەردی چیکڵدانە بە کوتراوی دەخوری، سۆتکەدێیەکە لەهەرێمی سەرچنار.
سیتک
بەردەڵان و تم تمان.*
سیمامتک(باک.)
باڵندەیێکە.
سەتک
گیایەکی بەهارییە بەرێکی بە هێشوو دەگرێ و دەنکەکانی وەک نۆک وایە تام و بۆنی خۆشە
سەروپۆتک