تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستوور(باک)
ستوور، ستوورکوور، ستۆکوور، تیر، قەوی، قانج، هەقەتی،(کەل.، لوهەورا) کڵفت، کوڵوفت. کانە، چتێکە تەنک نەبێ
ئەستووران
لۆکەو خورییە کە ئەستوور ڕێسرابێ
ئەستوورایی
پۆزایی، ڕاستی ئەستوورایی چتێکی
ئەستوورک
کوللێرەی نانی،(فە)پەپک
ئەستوورکە
کوللێرەی نانی
ئەستوون(شار)
بڕوانە: ئەستوندە
ئەستووک(کۆ)
باستووق
بڕوانە: باسووق
باڵتووز(باک)
دش، خوشکی مێردییە
براتووتە
براتووتەڵە، قامکەکەی تەنیشت قامکە تووتەڵەیە
براتووتەڵە
برالۆتووتێ(هەورا)
بێتووان(باک)
ناتووان، بێ تاو، بێ دەرەتان._ی: ناتووانی، بێتاوی
بێتووتە
بێتووتە(باک)
وازلێ هێنراو، پشت تێکراو، هەژار، دەربەدەر، بێ پارە
بێتووش
گوندێکی بەناو بانگی مێژووییە لە دۆڵی ئاڵانێیە لەنزیک پردی تەیەنێ، کە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاری قەڵادزێدایە، مەڵبەندی مەلاعەبدوڵلاو مەلامەحمودو حاجی مەلاڕەسووڵی بێتووشییە
بێستوون
بێ ئەستوندە، بێ کۆڵەکە، ئاوایێکی کۆن و بڵندە لە قەسری شیرین
بەتوون
بەدۆزەخ، بەجەهەننەم، قیڕوسیا، ئەتوون: جەهەننەمە. لە (بەتوون) دا، (ئە)یەکەی لێ فڕێ دراوە