تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووڵ هەللاجی
شووڵکی پەڕەکەی، شەفشە
تووڵ(هەورا)
شووڵ، شووڵک، شوو، توولەی دار. لکی تازەی باریکی درەختانە. تووڵ: چرپی
زەل و تووڵ
(ئەردە.): چرپی،پەردوو، پردوو
تووڵاش
تووڵاشە، دەمە، بڕشتە. تەڵاش
تووڵکێش
ڕاکێشانی باسکە مێوانە بەسەر زەویداو لە هەندێک شووێنانیش بە خۆڵ داپۆشرێ، لەو جێگایانەدا ڕەگ داکوتێ و بڕوێ، ئەوجار ناوەندەکانی ببڕێ تا هەریەکەی ببێتە مێوێکی سەربەخۆ
تووڵینە(هەورا)
(کە) توڵینە. قووڵینەیەکە لە شووڵی باریک دروستکرابێ. جوورە سەوەتەیەکە لە شووڵ(تووڵ) دروستدەکرێ
تووڵەزەڕە
گیایەکی هاوینییە بەرێکی سووری خڕی هەیە
تووڵەکە
تۆڵەکە، پەنیرە، پەپەکە، مەلیچکانە
تاتووڵە(ئەردە)
خانەتووڵایی
خانووچکە،گەمەیەکی منداڵانەیە.
خرتووڵە
چتی خڕوگردی بچکۆڵە، کردۆڵە.