تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووتن
(دەر) تووتوون، تتن. (فە.، هەورا) تەماکۆ، تیتن. چەند جوورێکە: تووتنی سامسۆنی،_ی ڕەشۆکی، خواردە، تەوەس،_ی نێرگە. گیایەکە گەڵا پانی تاڵە دەچێنرێ، کە ووشک کرایەوە بە جگەرە یا قەننە یا سەبیلە یان نێرگەلە دەکێشرێ._ی وورد: پەلەخ._ی خۆشکێش: تووتنێکە نەزۆر توندو نە زۆر نەرم بێ._ی توند: جەمبەلی._ی سەبیلەی: (باک) کاماش
تووتنانە
شەکر یا دراوێکە یا چەند شیشە تووتنێکە ئاغای گوندی لە خاوەند تووتنی دەستێنێ
تووتنجاڕ
زەوییەکە تووتنی تێدا بکرێ
تووتنەوان
کرێکارێکە تووتن بەرهەم بێنێ._ی: کاری پاسەوانی کردن و بەرهەم هێنانی تووتن
بەردەتووتن
شیشێک تووتنە لە هەموو (کەلارێک) دەردەکرێ بۆ ئاغا لە پاش سێیەکی
بەرەتووتن
بریتییە لەو گیشە تووتنە لە پاش دەرکردنی مڵکانە لە هەموو تووتن لە کشتیار دەستێنرێ بۆ خاوەند مڵک یا ئاغا
کیسەتووتن
کیسە تەماکۆ٬ چالمە.