تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووت
(لو) توو. (باک) کوم ڕەفێنە، کڵاو ڕفێنە، گەمەیەکە، کە چەند منداڵێک بە چەمبەر دادەنیشن، یەکێک کڵاوێکی لە پشتی وان دەگەڕێنی و یەکێک بەدەوریاندا دەگەڕێ تا دەگاتە شووێنی خۆی، ئەگەر ئەوی ڕۆنیشتوو ئاگای لە کڵاوەکەی نەبوو کڵاوەکە گەیشتە سەروی، سوواری دەبێ و دەبێ بە دەوری چەمبەریدا بیگێڕێ تا دەگاتە جێگای خۆی. تووتە، توتە، توت. ووشەیێکە سەگی پێ دەردەکرێ
ئەنگوسە برا تووتەڵە
قامکی پەنا قامکە چکۆڵە
برای تووتە
براقج، بابەلیچ، تیلکێ ڕۆخێ، (هەورا) دلێ ڕهسینێ، قامکەکەی تەنیشت قامکە تووتەڵەیە
ترەکای تووتەی(هەورا)
ترەکینی سەگ
تووتاندن(ئەردە)
سەرنانەسەر بۆ هێنانە قسە، دوواندن، سەرسەرەنیان
تووتانن
تووتاندن
تووتاک(زا)
تووتم(ئەردە)
تووتن
(دەر) تووتوون، تتن. (فەهەورا) تەماکۆ، تیتن. چەند جوورێکە: تووتنی سامسۆنی،_ی ڕەشۆکی، خواردە، تەوەس،_ی نێرگە. گیایەکە گەڵا پانی تاڵە دەچێنرێ، کە ووشک کرایەوە بە جگەرە یا قەننە یا سەبیلە یان نێرگەلە دەکێشرێ._ی وورد: پەلەخ._ی خۆشکێش: تووتنێکە نەزۆر توندو نە زۆر نەرم بێ._ی توند: جەمبەلی._ی سەبیلەی: (باک) کاماش
تووتنانە
شەکر یا دراوێکە یا چەند شیشە تووتنێکە ئاغای گوندی لە خاوەند تووتنی دەستێنێ
تووتنجاڕ
زەوییەکە تووتنی تێدا بکرێ
تووتنەوان
کرێکارێکە تووتن بەرهەم بێنێ._ی: کاری پاسەوانی کردن و بەرهەم هێنانی تووتن
تووتوو
تووتووک(باک)
پیکی زوڕنایە
تووتڕواسک
تیترواسک، تیتڵەپیچاخ، زیقاوڵە. باڵندەیێکە وەک چۆلەکە وایە بەڵام کلکی درێژتر ەو زۆر دەیجووڵێنی هەندێکیش دەڵێن بەقەدەر کۆتری ئاوییە سپی و سەرباڵی ڕەشە ملی باریکەو هەمیشە دەزیقێنێ. (موک) کلک هەڵتەکێنە
تووتڕک
دارێکی هەمیشە سەوزە، لەلایەن گەڵاو بڵندیشەوە هەر وە گوڵەباخی دەچێ بەرێکی خڕی مەیخۆش دەگرێ وەک شاتووە بەڵام ووردترە گەلێ جار بۆ پەرژینی باغ و باغچە دەڕوێنرێ. (هەورا) توودڕەی. (دەر) تووڕک. دڕکەزی، کوونار، توودڕک
تووتک
تووتکەسەگ، بێچوەسەگ، گوجیلەسەگ، گجووڵە. (هەورا) تووتەکۆڵە. (شا) تووتیلە. (باک) دارێکە، درەختێکە. بەچکەسەگ، تەتەکوڵە. تووتی
تووتکە
تووتکەسەگ، گوجیلەسە. کرمێکە هەر گیانلەبەرێکی هار بووبێ دایدەنێ واتا، کە سەگی هار گرتبێتی لەپاش ماوەیەکی دایدەنێ
تووتکەسەگ
گوجیلەسەگ، بێچووەسەگ
تووتی
باڵندەیەکە کەوی دەکرێ تاکتاکە فێرە ووشەش دەکرێ، بەقەد باشووێکی دەبێ، ڕەنگی سەوزو سەری خڕو دندووکی کەوانەییەو پەڕەوورێکی جووانە
تووتیا
کانێکە وەکوو فافۆنی وایە. تۆزی گیایەکی ناسراوە لە چاوی ئێشاو دەکێشرێ