تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووا(ڕۆژ)
تەشقی سەرماو گەرما. باری ڕۆژگار لە لایەن گەرمی و ساردییەوە
تووار(باد)
باڵندە، پەڕەوور، پەلەوور
توواشاکردن
تووالێت(زا)
گوودلە، پووتک
تووان
تووانا
تەوانا، بەدەست، دەستەڵاتدار، دەستدرێژ، بەتاوو تاقەت، بەهێز، هێزدار._بوون: پێکران. له_ دا بوون: تووانران. هێز، تاو، تاووشت، تووانشت
تووانج
لاتاو، پلار، پللار. (هەورادەر) پەلار. تەشەر، تانووت، سەرکۆنەکردن، قسە هاوێژتن بۆ یەکێک، (ووتەی پۆشراو)
توواندنەوە
تافاندنەوە، تاویاندنەوە، تاواندنەوە، خێوراندنەوە، تۆڵاندنەوە، ماشاندن. (دەر) تێواندنەوە. (باک) بڤاشتن، بڤەشاندن
تووانین
(دەر) تووینین. (باک) شان، شێن، کارین. (هەورا) یارای، تاوای. بڕکردن، بڕکێشان، لە خۆڕادیتن، پێکران، شیان، کارین، دەرووردن، تووانایی، تانین
تووانەوە
(خۆ) تافانەوە. (دەر) تێوانەوە. (زەن) تاوانەوە، تاویانەوە. (دزە) خێورانەوە. تووڵانەوە. (باک) بڤەشین
تووایهم
پیتی پەسندکردنە وەک ئافەرین
بێتووان(باک)
ناتووان، بێ تاو، بێ دەرەتان._ی: ناتووانی، بێتاوی
حەوتووانە:
حەفتووانە ، حەفتانە ، هەفتانە.
سووتووان
لەجێی-: لەجێی مردووان.
ناتووان
کەسێک ٬ کە توانا نەبێ٬ بێ دەستەڵات
ناتووان
ناتەوان. بێ تین٬ بێ تاقەت٬ -ی :بێ تینی٬ بێ تاقەتی
هەتووان
(موک.): دەرمان٬ مەڵحەم. –ی نەمردن