تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێته پەتەڕی
شێسته بارانه
ڕەهێڵ، شەسته بارانه، ڕەهێر، ڕێژنه بارانه. شەست دەکا.
شێفته
(ئەرده.) شەیدا، حەسپەن.
شەفته
پنجە گیایەکی دڕواوییە و گوڵی سپیە دووای ووشک بوونی تۆپی گوڵەکەی مێشوولەیەکی زۆر دەردەکات.
شەماته (باک.)
تەقە، دەنگ. کاتژمێری زەنگییه.
شەڵته
ڕایێخ. (باک.) توورەکە جاوێکه، خوری و لۆکەی لەناو دەنێن دەیکەنە دۆشەگ، یا سەنیر. دەفرێکه دوولایی شاش تەنراوه وەکوو ڕەشکەی کاکێشان دەخرێته سەرپشتی ووڵاخ بۆ کێشەی کاوکڵۆش و گزره. نیوه غەکێکی گەورە یا بڕوێشی کوڵاوە یا چرێشێکی گەرم، کە بخرێته سەرپەڕۆ و لەشووێنێکی بە ئازار لە برینیان دەنرێ. پووره هەنگ. جووره دەرپێیەکی ژنانەیە لە ژێر دەرپێوه لەپێ دەکرێ. تەلیس یا جەواڵێکه وەکوو تێڕی گڵ و زبڵ و چتی پێ دەکێشن و دوولاییه. سەرمای پاییز، زوقمی پاییز، ـ لێی داوه، یا شەڵتە برددویەتی، سڕی ساردی.
عەته، عەتەو
کورتکراوەوەی (عطاءالله) یه.
عەمارته
خانووێکه یەک نهۆم لەژێرەوه بەقەد سەکۆیەک بەرزتربێ له زەوی، لە(عمارەت) ی ئارەوی وەرگیراوه.
هەفته(باک.)
هەوی٬ هەوتە٬ حەفتە._ یی: هەوتەیی.
پیته بڕە
پیکەبڕە. کرمێکی گچکەیە لەناو قەفی گەنم و جۆدا پەیدا دەبێ گوڵەکەی لەبنەڕەتێدا دەقرتێنێ
ڕاسته
ێخەتکێش، ڕاستۆکه، ڕاسه، ڕاستک، ڕاستوک، دار یا ئاسنکی ڕاسته خەتی ڕاستی پێدەکێشرێ. (ڕەوا.) زیی، خەتی نێو کاکۆڵ و پرچی شانەکراوه. وایه ، وەیه، تەواوه، دروسته. دارێکی دووپەله له بلۆسکی ئاش دەخرێ تا بڵندی و نزمی بەرداشی پێ تاقی بکرێتەوه. جووره هەڵپەڕینێکه لاقی ڕاست پێشدەخرێ و به لای ڕاستدا سووڕ دەخورێ
ڕسته ک
(هه و.)ڕسته ی ره شماڵان.
ڕسته ک
(باک.)ڕسته،ته ناف.
ڕسته ی
0هه ورا.):ڕووان.
ڕشته
(که.)ڕسته ک،دووماهک،ڕسته،کشته ک،به ند،زنجیره،حه گاڵ.(ئه رده.)هه رشته،ڕشده
ڕەقیته
(ڕەرا.، هەو.): نەخۆشێکە دەمارەکانی تێکڕا ڕەق دەبن و هیچ ئەندامێکی ناجووڵێ لهبەر ساردی تووش دێ. قۆڵنج، برک