تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تف
خوزی. (دەر) خۆریس. (ئەردە) تفلیک، ئاودەم. ئاوی خەستی نێوزاری و لیکنە، کە فڕێی دەدەن._کردن: تفاندن، تفین._ لێ کردن: تف پێدادان، مونج لسەرکرن._کردنەوە: داتفاندن، تفاندنەوە. (موک) جگێکە لا لووسەکەی بکەوێ دژی میری
بەن تفەنگ
قامیشی تفەنگ
تفاف(باک)
ماودای کورت، ماوەی کورت
تفاق
ئالیکی ووڵاخان، کە ووشک بێ، ئالیکی ووڵاخ و ئاژاڵانە بە کاو جۆو گیاو وێنجەو ئیترەوە، کە بۆ زستانێی ئامادە دەکەن._ی جەنگێ: کەرەستەی شەڕێ. تڕو تفاق. دانەوێڵەی ماڵی، کەرەستەی ناوماڵی. ئازووقە، کەرەستەی جووتی. بەسەلیقە، دەست ڕۆیشتوو، دارا. (ئەردە) سەوزی، ئەزییە
تفاقی شەڕێ
کەرەستەی جەنگێ، تڕو تفاق
تفاقی ڕێگە
تۆشەی ڕێگا
تفال(باد)
سفرە. پەڕۆیەکیشە بەسەر هەویری دادەدرێ
تفاندن
تف کردن
تفاندنە دەم یەکتری
مەبەس لە دوو کەسە یا پتر، کە لە قسەیەکدا یەکدیگربن
تفاننەدەم یەک
یەکدیگرتن، پاڵ بەیەکەوەدان
تفانەناودەم
مەبەس لە وانە دادانی یەکێکیە، منداڵەکانی نەریمان هەموو دایکیان تفاندوویەتە ناو دەمیانەوە، واتە فێری ئاکاری خۆی کردوون
تفت
تامێکە لەنێوانی تاڵی و ترشیدا وەک تامی مازووی هاڕراو. (باک) کوڵک، تووکی ووشترێ
تفتی
(با) ئانوولە. بوونی چت بە تفت، تفتایەتی
تفتیلک(هەو.، خۆ.، شەم)
تفتیک
(موک) گەندەتووک. تووکێکی ووردو نەرمە لە بنەوەی تووکە درێژەکەی ئاژاڵاندایە، بۆ دروستکردنی لبادی باش و سیدارەو چتی ناسک بەکار دەبرێ. (موک) کوڵک. (هەورا) کورک
تفرەمار(کۆ)
تفل(ڕەوا)
تفلیک(ئەرد)
ئاوی زار، تف
تفلێکردن
تفکردن لە یەکێک لەسەر چتێکی خراپ