تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوترە
(خۆ.): خوترەمە، پەیاغ، دارێکی ئەستوورە کە بۆ شەڕدستبدات
خۆترە
(هەو.): دارێکی قوڵە و ئەستوورە وەکوو کوتکی بە کاردەبرێ،(هەورا.) قۆتەرە
ددان ووشترە
(موک.):جوورە گەنمێکە
دەسترە
سەترە
(کە.باک.):زلله٬-لێدان:زللە لێدان
لۆترە
(خۆ.):هەڵاتن بە گورگە لۆقە
نەترە
(موک.): هەترەش٬ (خۆ.دزە)زەندەق
هەترە
(هەو.) بار ڕووتی٬ (دەر.): هەڵەته٬ تار٬ هەتڵە٬ ئاواره٬ فڕندان٬ هەڵفڕاندن. –بوون: ئاوارەبوون٬ -کردن: فڕاندن
ووشترە
پاکوترە
گیایەکە لە پاقلانچکە دەچێ و دەخورێ
پێکۆترە(کۆ)
پنجە گیایەکی سێ پەلکەیە گەڵایەکانی وەپێی کۆتری دەچێ و بەزەویدا پان دەبێتەوە
کۆترە
(موک.کۆ.):کۆتەره٬ سەری کوڵەکانه٬ دارێکی پانە لە ناوەندی هەسوون و (کۆمانج)ی دەواری دادەنرێ. (ڕۆژ.):ڕەگ و ڕیشەی ئەو دارو دەوەنانەیه٬ کە لە ژێر خاک دەردێنرێن بۆ سووتاندن٬ کیسەڵە
کۆترە بەرچیلە
کەترە
بەو چەند ئاژاڵانە دەڵێن٬ کەوەدووای مێگەل دەکەوون ٬ ئاژاڵ و ڕەشە ووڵاخی لاواز و لەڕ. (ئەردە.): خەوشدار٬ دەغەڵ٬ ڕەخنە٬ ئاهۆ٬ نەنگ٬ بەدی٬ چەپەڵی٬ خراو٬ گەند٬ نەخۆش٬ لەڕولاواز بۆ ماڵات و ئاژاڵان بە کاردەبرێ.-ی :نەخۆشی٬ لەڕی٬ دەغەڵی٬ چەپەڵی٬ خراوی٬ هاکۆ٬ ئاخۆتنی بەبێ مەبەس
کەڵپەترە
(ئەردە.): هەڵیت٬ هەڵیتوپەڵیت٬ ووراوه٬ قسەپەڕاندن
گوهەسترە
گۆترە
چتێکی ٬ کە بە کێشان بفرۆشرێ و بەبێ کێشان بفرۆشرێ ـــ ی پێ دەڵێن. لە ـــ : لەبڕیە.