تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەترەش
(خۆ.): نەترە٬ زەهله٬ زراوچوون٬ تۆقین٬ -چوون
هەڵترەقین
تۆقین٬ لەداخان پسان٬ ئاوس بوون.
هەڵتۆترەقان
وشترەوان
وشترەوان
(باک.): سیوانەک
چاوترەکاندن
چاوترەکانن
چەترەقی
چەترەقە
چەترەقە(هەو)
ئەستوورکێکە بە کونجییەوە لەسەر ساجی برژابێ
کۆترەباریکە
جوورە کۆترێکە لە کۆتری ئاسایی گچکەتر و باریکترە و بۆرە و خاڵێکی لەلای گووێیەتی خووێندنی لە هی ماڵی ناچێ٬ (بەرز.):ترێنه٬ (هەو.خۆ.شەم.):تفتیلک٬ (شا.):ترێنکه٬ (ڕۆژ.بار.):توویل. قومری
کۆترەتەقڵەباز
کۆترێکە کە لە هەوادا تەقڵەی لێدەدا
کۆترەقەڵاش
(کۆ.):جوورە کۆترێکی کێوییە
کۆترەکێفیلە
کۆترەکێویلە
کۆترە گابەل٬ گابەل٬ هی شین و سپیان هەیە
کۆترەگاپەل
کۆترێکی زۆر گورەیە لە لێڕەواراندا دەژی دوو دێخی سپی لەسەر باڵییە
بەترە
نەخۆشیێکی چاوە، تەڕاخوومە
تەترە
تەتەڵە._کردن: تەتەڵەکردن
جاترە
جەهتەر، (هه ورا) هەزبێ، هەربێلە، ئەزبێ، (باد) جەتر، گیایەکی ماڵی و کێوییە بۆنی خۆشە لەناو چێشت و دانوولەی نۆکی دەکرێت، گیایەکە بە تەڕی یا بە ووشکی ئاو یان ئارەقەکەی بدرێ بە و کەسەی، کە زۆری خوواردووە، خوواردنەکەی بڵاو دەکات و تەواو ئاسوودە دەبێ. ژنێکی بێنووێژ نەبێ و زگ وزای نەکات بە چای بیخوواتەوە چارەی تەواو دەکات، جاترە لەگەڵ 15 دەنک عەناب کەمێک بکۆڵی و بکرێتە چا چاکترین چارەیە بۆ تەووژمی خووێن
جاترە کێویلە
گیایەکی بەهاری کێوییە لە جاترە دەچێ ئاوو ئارەقی وی بۆ ژانە زگ زۆر باشە
حوشترە:
تەختەی پانە لەنێو کەرەستەی جەنجەڕیدایە.
خوترە
(خۆ.): خوترەمە، پەیاغ، دارێکی ئەستوورە کە بۆ شەڕدستبدات
خۆترە
(هەو.): دارێکی قوڵە و ئەستوورە وەکوو کوتکی بە کاردەبرێ،(هەورا.) قۆتەرە
ددان ووشترە
(موک.):جوورە گەنمێکە
دەسترە
سەترە
(کە.باک.):زلله٬-لێدان:زللە لێدان
لۆترە
(خۆ.):هەڵاتن بە گورگە لۆقە
نەترە
(موک.): هەترەش٬ (خۆ.دزە)زەندەق
هەترە
(هەو.) بار ڕووتی٬ (دەر.): هەڵەته٬ تار٬ هەتڵە٬ ئاواره٬ فڕندان٬ هەڵفڕاندن. –بوون: ئاوارەبوون٬ -کردن: فڕاندن
ووشترە
پاکوترە
گیایەکە لە پاقلانچکە دەچێ و دەخورێ
پێکۆترە(کۆ)
پنجە گیایەکی سێ پەلکەیە گەڵایەکانی وەپێی کۆتری دەچێ و بەزەویدا پان دەبێتەوە
کۆترە
(موک.کۆ.):کۆتەره٬ سەری کوڵەکانه٬ دارێکی پانە لە ناوەندی هەسوون و (کۆمانج)ی دەواری دادەنرێ. (ڕۆژ.):ڕەگ و ڕیشەی ئەو دارو دەوەنانەیه٬ کە لە ژێر خاک دەردێنرێن بۆ سووتاندن٬ کیسەڵە
کۆترە بەرچیلە
کەترە
بەو چەند ئاژاڵانە دەڵێن٬ کەوەدووای مێگەل دەکەوون ٬ ئاژاڵ و ڕەشە ووڵاخی لاواز و لەڕ. (ئەردە.): خەوشدار٬ دەغەڵ٬ ڕەخنە٬ ئاهۆ٬ نەنگ٬ بەدی٬ چەپەڵی٬ خراو٬ گەند٬ نەخۆش٬ لەڕولاواز بۆ ماڵات و ئاژاڵان بە کاردەبرێ.-ی :نەخۆشی٬ لەڕی٬ دەغەڵی٬ چەپەڵی٬ خراوی٬ هاکۆ٬ ئاخۆتنی بەبێ مەبەس