تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترش
شماق. (ژەن.، باک) سڤۆک. تورش. بەری دارێکییە بە هێشوو دەیگرێ و وهکوو نیسکی وایە بۆ مزرکردنی چێشت و چتی تر دەستدەدات. مەردومی مۆن و گرژ._بوون: تورش بوون. مۆن و گرژبوون._کردن: ترشتێکردن تا تامی ترشی بدات. مۆن و گرژکردن. تامی تورشی وەکوو تامی سماقی
ترش و تەڵاش(بابا)
چێشتێکە بە نیسک و برنج و چەوەندەر دروستدەکرێت، چەوەندەر بە ترش
ترش و شیرین
جوورە شیرنیاتێکە. چتی مەیخۆش، مزر. شەربەتێکیشە لە دۆشاوو ترشی سماقی دروستدەکرێ
خەمیر ترش
(ڕۆژ.شەبە.فە.) :هە ویر ترش
دۆی ترش
دۆی قژەکەر
شێلم بە ترش
جووره ترشیاتێکه لە گێزەر و شێلم دەگیرێتەوه.
هەمیر ترش (هەورا.)
هەویر ترش.
ترشان
تورشان، ترشبوونی ماست و چێشت و چتی تر بەهۆی کۆنبوون و زۆر مانەوه ی. بۆ کەسێکیش بەکار دەبرێ، کە زۆر نوستبێ دەڵێن فیسارەکەس هێندە نوستووە ترشاوە واتە پەندەمووسی کردووە._ی هەویر: هەڵپرووکان، هەویر هەڵاتن
ترشان
ترشاندن
تورشاندن. (باک) خلسکاندن
ترشاو
تورشاو، ترشەڵۆک. مزرۆکە(چێشت). زۆر نوستوو. ئاوێکە لە کانی زەوی دەردێت ترش و بۆن ناخۆش بۆ نەخۆشی پێست (خارشت) زۆر باشە. گراو، گەراو
ترشتە(هەورا.، ئەردە)
ترشتەی گڵکاری
پاچ، تەشووێی قوڕەکاری
ترشقە
ترشک(باد.، باک.، بار)
کفتەو شۆرباوی ترش، جێشتی کفتەی گەورەو گچکەیە لاسکی سلق و چەوەندەرو ئاوی ترشی تێدەکرێ، بە هەموو جوورە خوواردەمەنیێکی ترش دەڵێن، کە شل بێ
ترشکە
ترشۆ(باک)
ترشۆک(زا)
ترشۆکە
ترشۆ، تورشکە. (ڕۆژ) گولوولە. گیایەکی ترشەو دەخورێ و چەند جووری هەیە: ترشۆکە، ترشۆ، ترشۆک. ترشۆکەگایانە. ترشۆکە پەلک بەدراوە
ترشی
ترشیات، (باد) ترشاهی. تامی ترش وەکوو تامی قۆرەی. لەپە برنجێکه_تێکڕابێ
ترشیات
ترشی، جوورە ترشییەکە لە سرکەو سەوزەواتی چنراو دەگیرێتەوە
ترشین
ترشان. (باک) هەڵخلیسکان. بترشە: هەڵ بخلیسکێ
ترشینە(هەورا)
ترشە
مزرە، مەیخۆش. نێوی کچانیشە
ترشەڵووک