تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی تاڵ و سووێر
مەبەس لە ڕەنج و ئازار چەژتنە، بڕوانە: ئاو تاڵ و سوڵ
بادامی تاڵ
بەهیڤ تاڵ(باک)
بڕوانە: بەهیڤئاژنگ
تاڵ
(باک) تەڵخ، تال، تەهل. (فە.، دەر) تێڵ، تیەڵ. چتێکە تامی وەک تامی تاڵیشاری وابێ یا کە کرە واژی شیرینییە وەکوو بادەمی تاڵ و ئیتر. (هەو.، کەڕۆژ) داو، هەودا، لیزگ. تاڵە بەنێک: داوە بەنێک._ دەزووێک: داوە دەزووێک. تیکوڵە هەنارو جەوت یا مازووی کوتراوە مەشکەو کوندەو هەمیانه و هیزەی پێ خۆش دەکرێ. شەو یا ڕۆژێکی ساردو سەرما؛ ئەمشەو شەوێکی تاڵە، کە لە ڕۆژی .ادا جووت نەکرێ و ئاژاڵیشی تێدا نەچێتە دەرەوە. پارچەیێک گۆشتی ڕەشە وا لەناوەندی سیی و جگەردا. گیانداری ڕەشکەلە(حەمەتاڵ). تووڕە، قەڵس. تاڵی شاری. ڕەش. ڕەنگی تاڵ، ڕەشتاڵە
تاڵ و تون
تاڵوتوند. تووڕە، ڕق ئەستوور
تون و تاڵ
توندو تاڵ
دەم تاڵ
قسەڕەق، زمان شڕ، بەدزووان، -ی: قسەڕەقی
زبان تاڵ
قسە تاڵ
کەسێکە قسە ی ناخۆش بێ: بەد وێژی ٬ قسە ناخۆشی
گۆشت تاڵ
ئێسک گران٬ ڕەزا قورس.
تاڵان
تاراج، چەپاو. (باک) پەلیسە. یەخترمە. فەرهوود. کە ل و پەل یا ئاژاڵ و ووڵاخێکە بەزۆر لە مرۆڤ بستێنرێ._کردن: فەرهوودکردن، بەزۆر ماڵ لە مەردوم ئەستاندن
تاڵان و بڕۆ
ئاخۆران و بخۆران و تاڵانکردنی ئەم و ئەو
تاڵانی
تێلانی، ماڵێکە، کە بە تاڵان بڕابێ. چەپاوی
تاڵانە(ئەردە)
باخچەو ڕەزێکە لەبەر قەدی شاخاندا چەقێنرابێت. مێرگ
تاڵاو
تێڵاو، جەخار، خەفەت، زووخاو. (هەورا) زەرداو. ئاوی تاڵ، ئەگەر نەخوێنی_ت بە زاریدا دەکەم. مەبەس لە ئازارو ڕەنج و ئێش و ژان و زیانە._ی: تاڵاو
تاڵایی
(دەر) تاڵی، تێڵایی
تاڵبوون
تاڵدان
جەوت و مازووی کوتراو بە مەشکە داکردن، خۆشکردن و دەباغکردنی پێستی خاو بە مازوو و جەوت و تێکوڵە هەنار
تاڵداگریان
ڕەش بوون، ڕەشەوەبوون. ڕق هەستان
تاڵش
شارۆچکەو هەرێمێکی کوردستانە لە ئازەربایجانی ئێرانێدا
تاڵشاری
تاڵوو
(دەر) تاڵە، تاڵک، تێڵی. (هەو) تاڵیشک. گیایەکە گەڵای کەمێک پان و گوڵی سوورە بەژنێک بڵند دەبێ و گەڵایەکانی زۆر زۆر تاڵ و تووکنن پنکێکی تووێ تووێی هەیە
تاڵووتمە(ڕۆژ)
پارچەو کری سپی، کە لە لۆکە دروستکرابێ
تاڵووکە
پەلە، هەشتاو، جەخت، هەڵە، گووژمە، وەتاو، هەڕەمە، تاو، گوژم، تەووژم، پەلەپەل، لەز، دەست و برد._کردن: دەست و بردو پەلەپەل کردن. به_: بەگوڕ، بەپەلە، لەزۆ، بەتاو، خێرا، لەزگین، پێتمار. به_بوون: هنجرین
تاڵک
جوورە هەرمێیەکە لە مانگی قەوسێدا پێدەگات، کە دوواترین مانگی پاییزێیە
تاڵکە
(باک) تەحلک. تالک، کاڵەک و گڕکەی نەگەیشتوو