تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاوێر
(موک)_ برێشکە: ئەوەندەیە، کە بە جارێکی لەسەر ساجی ببرژێ یا سوور بکرێتەوە لە دەغڵ و قاوەو ئیتر یا بەشە کەشکێک، کە لە سووێنەدا بسووڕێتەوە. ڕووشە، کارەسات، هەنگامە. تەلەبەرد. گاشە بەرد، تامۆر. (ڕۆژ) تامووێر. گاشە بەردێکە بەزەویدا پان بووبێتەوە._کردنەوە: خلۆر کردنەوە. بەردی تیشانە، کە تەڵاش تەڵاش لێک جووێ دەکرێتەوە، شینکارە. ئەو تەختە بەردهسوورانەیە، کە کانگای هەیە. تاته_: زنجیرە تاوێر. (کە)_ی گۆڕان: کێل. (ئەردە) هەتار، هەتاری گەورە. گاشە بەردێکە، کە لە چیایان خلۆر بێتەوە
تاوێوە(هەورا)
تاوێکی
دەمێکی، بیستەکی
تاوە
ئاخلیڤینک، ڕمبێژ. (باک) ڕمپێشک، ڕوون پێژ. (باک) کەرسوون. ناو لنگانە، تابە. دەفرێکە لە مەنجەڵی گچکە پەلترە شفتەو هێلکەو ڕۆنی تێدا دروست دەکرێ و گۆشت و چتی تری تێدا سوور دەکرێتەوە. بەردێکی پانە ئاشەوان کوللێرەی ئاشی پێ دەبرژێنێ
تاوەتا(ئەردە)
تابەتا، تاخۆر. لنگاولنگ (بۆ کەوش و گۆرەوی)
ئافتاونیشان
بلوورێکی سپی ئەستوورە وێنەی مەسینەیەکی پێوەیە. مەڕمەڕشای ئافتاونیشان
ئافتاوگەردان
سەیوان، چەتری هەتاوێ. چادری گچکە، خێوەتی بچووک
ئافتاوی
ئاشکرا، دیار، خویا._ بوون: ئاشکرابوون
ئافتاوەولەگەن
مەسینەو دەستشۆر
ئاڵامەتاوی(هەورا)
بێتاوان
بێ سووچ و گوناح، بێ گوناح._ی: بێ سووچی، بێ گوناحی
بەن مووتاوین
تاوتاونێ(هەو)
گەمەیێکە
تەنگەتاوبوون
گیرخوواردن، تەنگاوبوون
تەنگەتاوکردن
تەنگاوکردن، گیرکردن، بەگیر هێنان
تەنگەتاوی
جوواڵ مووتاوی
خۆرەتاودان
وەبەر هەتاودان
داپەستاوون
پەستاوتن،داپەستین، داگرتن، پەستن، ئاخنینەوە، داپەستان
دەستاودان
بەدەستی تەڕ،تەڕکردنی هەویربۆئەوەی باش شل بکرێتەوە و بەدەستێشەوە نەنووسێ،دانی دەستاوبەکاروبەرخ.
دەستاودەست
چتێکەدەستاودەست بدرێ ،دەست بەجێ،دەم ودەست. ی.دەست بە دەستی.
دەستاوون
دەستاوونگ