تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەڵتان
شووێنێکە لە ئەدام یا چتێکە،کە زۆر خوێناوی بێ ساسەری بێ یا کراسەکەی بێ ، خەڵپان، -ی خوێنە: لە خووێن هەڵکێشراوە
خەڵەتان
تەفرەخوواردن،فریوخوواردن،دەستبڕان
دارستان
(هەورا.): دارسان ، جەنگەڵ، لێڕ، لێڕەوار، نزار، ژڕە،بێشەڵان،شووێنێکە ، کە درەختی زۆری تێدا بێ، سا بەرداربێ یا بێ بەر
داستان
چیرۆک،چێچەڕۆک،چڕچرۆک،ڕێزک، بەسەرهات.قەواتی،سەربردە،کەڤنەشۆب، خەبرۆشک.
دافەتان
داڕزان،داوەشان،(کە.)دافەتیان،ڕزان،داقنان.
داقوتان
داقورتان
قووتدان،داقورتە:قووتدە.
دانوشتان
نوشتانەوە٬ ڕەق بوونی چت
داڕووتان
ڕووت بوونی درەخەت لە گەڵا و لق و پۆپ،ڕووتانەوەی سەروپێ و چتی تر لە موو.
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
دبستان
قوتابخانە.-ی:قوتابی،شاگرد
دنگڵافستان
(باک.): جۆلانە
دووگمەی قەیتان
دوگمەو قەیتان
دەستەیەکە لە دوگمە و قەیتان لە لێواری سیخمە دەگیرێ بۆ داخستن
دڵبەخۆسووتان
زگ بە خۆسووتان
دڵسووتان
دەبوستان
دەردەکورتان
(خۆ.کۆ.):فێ٬ خوو٬ گەشکە