تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەمستانێ
گەمەیەکی منداڵانەیە
هێشتان(باک.)
گەنێن٬ گەن بوون٬ خراپ بوون٬ بهیشە.ـــ ددن (باک.) : گهناندن٬ خراپ کردن.
کوستان
نێوی ئافرەتانە ٬ (لە گوڵستانەوەیە ).
ئاسنی ساردکوتان
ئاو لەدنگاکوتان
مەبەس لە کاروباری بێ سوودەو گوفتاری پووچ
ئەرمەنستان
ئەستان(کە)
هەستان، بەردێکی ڕوولووسە تیغی پێ تیژ دەکرێ
ئەفغانستان
ووڵاتی ئەفغانانە، کە کەوتۆتە بەری ڕۆژهەڵاتی ئێران
بابووتان(باک)
بڕوانە: بابووتانێ
باستان
پێشوو، پێشوونیان، کۆنە، مێژوو، باب و باپیرەکانی پێشوو._ی: پێشوویی، مێژوویی، دێرینە
برۆقەیتان
بستان
بوستان، بێستان، باغی گوڵ و گوڵزاران. لە بنچینەدا بۆستانە یا بێن ستانەوە یا بوێستانە، جێگای بۆنی خۆش
بنج داکوتان
ڕیشەداکوتانی درەخت و سەوزایی، جێ گیربوونی چتێک
بنەتان
دارەکەی خووارەوەی کەرەستەی تەونییە، کە لەنێو کونی سمتەکی دەنرێ و تەونی پێ قایم دەکرێ
بوختان
دەسهەڵبەس، دەلەسە، درۆ، چەفتە، تۆمانج، شڵتاخ، پۆ (شەق) چتی وێنەچوو هەڵبەستن بۆ ئەم و ئەو._پێکردن: تۆماندن
بۆتان
نێوی هەرێمێکی کوردستانه و بەو خێڵەش دەڵێن، کە لەوێ دان، لە ناوەڕاستی کوردستانێدایە، چیای جودی(گۆدی)ش هەر لەو هەرێمەدا. نێوی نێرینانە._ی: زاراوەو یا شێوەی پۆشتەمەنی خاکی بۆتان. جوورە دروومانێکە. چەشنە هەڵپەڕینێکی تایبەتی وانە
بۆستان(هەمە.، دەر)
بۆسۆ لێهەستان
برێتییە لە بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسێکی ناشیرین لە یەکێکەوە
بۆسۆ لێهەڵنەستان
مەبەس لە کەسێکی زۆر ڕووت و هەژارە وەکوو دەڵێن فیسارەکەس ئەوەندە ڕووتە ئاووری تێ بەردەی بۆسۆی لێ هەڵناستێ