تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تان
ڕاناوی کەسی دووەمە لە باری گەلداو بە دووای ووشانەوە دەنووسێ: خۆتان، بابتان، پێنووستان. (هەورا.، سۆر.، موک) تار، تارو پۆ، تان و پۆ. ڕایەڵی چتی تەنراو. به_ا چوون: بە تان و پۆدا چوونەخووارەوە سا بە هەڵنان یا بە شکاندنەوەی. (زێ.، باک) تەیمان. تانۆک، پەرژین، دیواری بە چرپی. چەند دارێکە وەکوو پەنجەرە لە نێوەڕاستی ژوورێدا دادەنرێ بۆ ئەوەی، کە بیکاتە دووبەش. ڕایەڵی چتی تەنراوە دژی (پۆ)یە. کەمێک، نەخت، هەند
تان و پۆ
تان و ڕایێخ، تاروپۆ. ڕەچەڵەک، ڕەگ و ڕیش._یان دەناسم. ڕیشی بارامی_ی تێکەوتووە: واتا داوداوی سپی بووە
تان و پۆی ئاوریشم
کەسێکە، کە لەلایەن باوکیشی و دایکیشییەوە ڕەسەن و جسن بێ
دافر تان
تانتۆز(بڵ)
تاڵینتۆز، تاڵی تۆز، تاڵی تۆسک. گیایەکە هێندەی دارە هەنارێکی بەرز دەبێ گوڵی گەورەو زەردو سپیشی هەیە، کە ووشک بوو تۆوەکەی هی ڕێواسییە سێ سووچەو کۆلکەکەشی کارگی خوواردنێ دێنێ
تانج
تاج، زەڕگەنج
تانج زاوا
تاجێکی تایبەتییە لە گوڵ و رێحانە دروست دەکرێ و لەسەری زاوای دەکرێ
تانج کەڵەشێر
پۆپەی کەڵەباب
تانجدار
تانجدەروێش
تانجکۆڵەکە
سەرکۆڵەکە، سەڕەکۆڵەکە
تانجۆکە
مووی ناوچاوانی کچی گچکەیە، کە بهۆنرێتەوەو بەسەریەوە ببەسترێتەوە تا نەچێتە نێوچاوانی
تانجی
(باک) تاجی، تاژی، بۆنجی. جوورە سەگێکی باریک و لاق درێژو تیژ ڕۆیە ڕاوی پێدەکەن
تانجی پێغەمبەرانە
جوورە کوللەیەکی لۆقنی بێ زیانە
تانجی کەیانی
تاجی گەوهەر بەندی پادشایان لە زاراوەی گیاناسیدا. چەشنی گردو کۆی گوڵانە بەسەر لقی دارانەوە
تانجییەوان
کەسێکە، کە هەر ڕاژەی تاژیان بکات
تانجەخەرووس
جوورە گوڵێکە، گوڵەمەخمەری
تاندەرکەفتن(ئەردە)
تانزی
ناوی هەستیارێکی کوردە خەڵکی گوندی تانزێیە ناوی ئیبراهیمە بەزمانی عەرەبی گەلێک هەڵبەستی بەرزی داناوە
تانستن(ڕۆژ)
تانشین
خڵتەی بن ئاوێ و ئیتر
تانشین بوون
نیشتنی خڵتەو تڵتەی ناو شلەمەنی
تانووت
تانووک(هەورا)