تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاسە
یاد، بیرەوەری، ئارەزوو، هەوەس، (کە) کەووژ، ئەلها. بەداوو دڵ، دڵخوواز، کەڵکەڵە، پەژارە._کردن: یادو ئارەزوو کردن._ی پیری: ئارەزوو و بیرەوەری پیری. پەژارەی پیری
تاسەخووار
کەسێکە تاسەو ئارەزووی یەکێکی بکات. ئارەزوومەند
تاسەخۆر
ئارەزووخۆر
تاسەدار
تاسەر
تاسەل
تێر، تێرو پڕ، واژی (برسی)یە. دڵنیا._بوون: تێربوون._کردن: تێرکردن._ی: تێرو پڕی. دڵنیایی
تاسەمەند
تاسەوی
بەرچنەی گەورەی ترێ
سەرتاسەر
سەرتاپا٬ لەم سەرەوە تا ئەو سەر٬ سەرانسەر. – ی: سەرتاپایی٬ سەرانسەری
قۆتاسە
جوورە خشڵێکی ژنانەیە وەکوو زەنگوڵە وایە لە زێڕو زێو دروستدەکرێ و لە پرچ (کەزی) دەخرێ٬ گوڵنگەی کەزیانە جا لە زێڕ یا لە زێو بێت: قۆیتاسە
قۆیتاسە
جوورە خشڵێکی ژنانە لەزێر یا لەزێو دروستدەکرێ بە سەریانی دادەکەن و بە پشتەوەدا شۆڕ دەبێتەوه٬ قۆتاسه٬ وەکوو زەنگوڵە وایە