تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تارم
(کە) خەرمانێکی هەڵدراوەوەیە بە دووای کوتانی، بەڵان هێشتا شەنەبا نەکرابێ. (ڕۆژ) تارمە. (هەورا) تارمایی، تاریکایی، تاریکی. (ئەردە) بەرهەیوان، جەلەب. چادر، تارمە، خەرگا، خێوەت. گومبەزە، تاق، گومبەت، قوببە. بڕ، دەست، جەڵەب. دەستەسووار، مێگەل. کپر، داڵووت، تارمە، کووخێکە یا چارداخێکە لە دارو شووڵک و چرپی دروستکرابێ
تارمایی
(بۆتا) ڕەشانگ، ڕەشکێ شێڤێ. ڕەشایی، تاپوو، ئاسوو._چاوان: تاریکایی چاوان. _مردووان: خێو، مێردەزمە
تارمی
شەوەکە، گومبەز، سەراپەردە، تاق، ماڵ و چارداخێکە لە شووڵک و چرپی دروستکرابێ
تارمە
(کە) تارم. کۆمەڵە دەغڵێکە گێرە کرابێ، بەڵان هێشتا بەبا نەکرابێ. (خۆ) هووردە خەرمانێکە بۆ جاری چووارەم، کە خڕ کرێتەوە سەر یەکتری و گێرەکرێ. پتری گووێسووانانە، کە کەمێک یا زۆر بۆ لای حەوشی یا دەرەوە تێپەڕبووبێ. هەیوانی پێش باڵەخانانە. (باک) بەربانگ، بەرکۆشک. دووبانکۆک، بانیژە. تارو دمبەک. کورسی._ی دەوری پلیکان و شووێنانی تر. دەراڤۆک، سینج