تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵا
چەپۆک و کارەساتی ڕۆژگار، وەی، بڵا، قەیدی نیە باوابێ. بڵاو، (باک) بلاڤ
بەڵاجەوی
قەشمەرجاڕ
بەڵامک
بزمۆک، بزمەک، ئەوەیە کە لە دەمی کارو بەرخ و گوێلکان دەگیرێ بۆ ئەوەی، کە دایکیان نەمژن
بەڵان
بەڵاوەگیڕ
بەڵاگێڕ، بەڵاگێڕەوە
بەڵاگێڕ
کەسێکە، کە خۆی بگێڕێ بە دەوری یەکێکیدا. خێرێکە بکرێ بۆ پێشگرتنی بەڵایەک
بەڵاگەردان
قوربان، گۆری، بەڵاگێڕ، دەردەوگەڕێن، وەیەوگەڕێن._ی باڵاتبم: بەدەوری باڵات دا گەڕێم، بە قوربانی باڵات بم
بەڵاڵووک
ئاڵووباڵوو، (باک) بەلالۆک، (هەورا) بەڵاڵوی. (هەو) دارێکە بەقەدەر دارە گوڵێکی بڵندترە بەرەکەی ووردە بەقەدەر نۆکێکییە ڕەنگی سوور یا ڕەش یان زەردە وەکوو گێلاسییە، کە بخورێ و ناوکەکەشی بکرۆژرێ بۆ کرم و ڕەوانیش دەڵێن زۆر باشە، (زا) هەلهەلۆک
بەڵاڵووێ
بەڵاڵوکی کێوی
ئاڵووبەڵاڵووک(ئەردە)
داربەڵالووک
(مەە.):دارەئاڵووباڵوو
دومبەڵان
جوورە کارگێکی گەرمێنی و خڕە لە زەوی هەڵدەتۆقێ،دومەڵان، کدادک، کدارک
هاڵووبەڵاڵووک