تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزەن بەهادوڕ
بێ بەهرە
بێ بەش، بەشبڕاو، (باد) زڕبەهە._یی: بێ بەشی، بەشبڕاوی
بەها
نرخ، مز، بایی، بها، خاراج، وەج، (کەهەورا) وەجەڵ. پەحی، پەهها، لەکاتی سەرسووڕمان یا باوەڕنەکردنێ یا پەسندنەکردنێدا بەکار دەبرێت
بەهادار
نرخدار، کۆڤیک، پڕبەها._ی: نرخداری، پڕبەهایی
بەهار
سێ مانگە لە نێوانی کەژی زستان و هاوینێدایه و پیرۆزترین جەژنەی کوردان، کە نەورۆزە لە یەکەمین ڕۆژی مانگی یەکەمین بەهارێدا دەست پێدەکات، بهار، بوهار، بووار، (هەورا) وەهار، جەژنی گووڵان، گوڵهێنەر، گیانپەروەر. جوورە هەڵپەڕینێکیشە. نێوی ئافرەتانە
بەهاران
بەهاربەن
بەهاربەند(موک)
تارمەی پێش پەنجەران، سەرگیر حەوشێکە ئاخوڕی تێدا هەڵبەسترابێ و ووڵاخی تێدا ببەسترێتەوە لە هاویناندا
بەهاروو
دەغڵی بەهارێ، (باک) بهارە، (ڕەوا) بەهاری، جوورە گەنمێکە لە سەرەتای بەهارێدا دەچێنرێ نانی خۆش و خوواردنی سووکە
بەهاری
بەهاروو. جلکی بەهاری: بەرگی بەهارێیە. بەرهەمەکانی بەهارێ
بەهارە
بەستەیەکە لە گۆرانییەکانی سابڵاخ. بەهاروو
بەهارەکانی
بوهارەکانی، هانەدرۆزنە، کووێرەکانی، بووارەکانی، وەهارەکێنی، (هەورا) بێڵوو، دەهنگابە
بەهاز(ڕۆژ)
بەهانە
بۆنە، بیانک، لام، پەڵپ، مهانە، (باک) بهانە، پرزە، وورک، بیانوومارک، تەشقەڵە._بڕین: پەرزەبڕین._گرتن: پەڵپ گرتن، بهانه کرن، وورک گرتن، بیانوو گرتن._هێنانەوە: بیانوو هێنانەوە
بەهبەە
پەهپەە، ئافەرین، ئۆف، (شن) ئیفت، تەف، پەح، پەحپەح، پەححا، بەە، بەهبەە، لە کاتی دیتنی چتی جووان و شۆخ و بەشان و شکۆو یا ئازادا، کە پەسند بکرێ بەکار دەبرێ
بەهتاندن(باک)
واق و ووڕکردن. ترساندن
بەهتین(باک)
واق و ووڕمان. ترسان. ببەهتە: واق و ووڕبمێنە، بترسە
بەهر
بەهرپار(زا)