تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندەوار(بۆتا)
چاوەڕێ، گیراو، زیندانی، گرتی. وەکوو بەندان، بێکار. (بۆتا)_ی: چاوەڕێیی. گیراوی، زیندانێتی. بەندەگێتی. بێکاری
بەندەڤان(باک)
زینانەوان، زیندانەڤان
بەندەڤێ(شار)
جوورە گیایەکە
بەندەڤە(باک)
ئاسنێکە لە ژێر ئاشی دادەنرێ بۆ ئەوەی بەرداشی لەسەر بسووڕێتەوە
بەندەک(باد)
بەندەکە(باک)
بار، دووتا، دوولنگەبار. گوریسێکە بە درێژی لە کۆزی بەرخانیدا رادەخەن و چڵچڵە گیای پێوە دەکەن تا بیخۆن. (شار) گیایەکە وەکوو کووزەڵەی وایە لەدەم ئاوان شین دەبێ و دەخورێ، (شار) بەندۆکە، مەندێ
بەندەگی
نۆکەری، کۆلەیی، بچووکی، مزووری کرن بۆ یەکێک
بەندەگەرێتی
نۆکەرێتی، کۆلەیێتی
بەندەیانە
بەندەیی
بەندەگێتی
بەنزین
شلەمەنیەکی ناسراوە گەلێک خۆشبەزو مەکینەکانی جیهان بەوی هەڵدەسووڕێن
بەنسامۆتە
(دەر) بەندتەرکی، (هەورا) بەن تەرک، بەنێکی هۆنراوەیی چووار لۆیە بەلای راست و چەپی زیندا پاشکۆی پێ دەبەسترێ
بەنسامەتە
بڕوانە: بەنسامۆتە
بەنشتۆک(باک)
بەنشمشیر
بەندی شمشیری، بەندی شیری
بەنشەواڵ(فە.، دەر)
بەنشەواڵین(فە)
بەنقادە
گوریسێکە بە قادەوەیە قادەو شەغرەی پێکەوە دەبەستێتەوە. بەن کەڵەوە
بەننە
خوڵام، زێڕکڕیو