تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندە
کۆلە، نۆکەر، بەنی، خوڵام، کۆل، مزوورو کارکەرێکە، کە کڕرابێ
بەندەخووێن
بەندەر(باک)
دەرەگە، پەسار، پەسارگە، قەف، پوور، سترینگەە، گەشتیگا، مینا، ڕۆخ دەریایان. جێگایەکە لە کەنار زرێیان گەمێی لێ ڕادەوەستێ، رێگایەکەی بەردچنە لە کەنارەوە بۆ نێو دەریایە کشاوە بۆ نزیکی ڕاوەستگەی کەشتیان. شاری سەر دەریا
بەندەرگای جەواڵ
بەندەرگای خیگە
بەندەرگەی
بەندەمانی(باک)
بەندەن
هەوراز، بەرزی، لەش، ئەندام، بەدەن، قالب._ی کێوان و گردان: بەرقەدی کێوان، (باد) بەتەن. قۆپی، قۆپەنی داران، چڕستان، دارستانی جەنگەڵ، جەنگەڵستان
بەندەوار(بۆتا)
چاوەڕێ، گیراو، زیندانی، گرتی. وەکوو بەندان، بێکار. (بۆتا)_ی: چاوەڕێیی. گیراوی، زیندانێتی. بەندەگێتی. بێکاری
بەندەڤان(باک)
زینانەوان، زیندانەڤان
بەندەڤێ(شار)
جوورە گیایەکە
بەندەڤە(باک)
ئاسنێکە لە ژێر ئاشی دادەنرێ بۆ ئەوەی بەرداشی لەسەر بسووڕێتەوە
بەندەک(باد)
بەندەکە(باک)
بار، دووتا، دوولنگەبار. گوریسێکە بە درێژی لە کۆزی بەرخانیدا رادەخەن و چڵچڵە گیای پێوە دەکەن تا بیخۆن. (شار) گیایەکە وەکوو کووزەڵەی وایە لەدەم ئاوان شین دەبێ و دەخورێ، (شار) بەندۆکە، مەندێ
بەندەگی
نۆکەری، کۆلەیی، بچووکی، مزووری کرن بۆ یەکێک
بەندەگەرێتی
نۆکەرێتی، کۆلەیێتی
بەندەیانە
بەندەیی
بەندەگێتی
جووتبەندەیی
فەلەخووێیی، جوتێری
شابەندەر
سەرۆکی بازرگانان٬ شابەنەر. نووێنەری دەوڵەتێکییە لە ناو دەوڵەتێکی تردا تا کاروباری دەوڵەتی خۆی و هاووڵاتییەکانی هەڵسووڕنی. ئافرەتی بێ شەرم.
شابەندەرخانە
شابەنەرخانە٬ سەرایەکە شابەندرە تێیدا دادەنیشێ.
شەبەندەبەڕۆژ (بابا.)
کۆلکەزێرینە. جوورە خامەکێکی زۆر جووانە بە گەلێ ڕەنگ دەنووێنێ.