تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆهەڵبەست
درۆ و ساختەیەکە یەکێک هەر لە خۆیەوە هەڵی بەستبێ
داربەست
(باک.،کۆ.): تابووت، چەند دارێکە لێک دەدرێن لە شووێنی بەرزدا وەستا کاری لەسەردەکا.قایمە مێوان.-ی(باک.):تابووت،(باک.)دارووبەست
داروبەست(باک.)
دارەبەست
(کۆ.): تابووت
داوبەست
(ئەردە.): دادوبەست
دڵبەست
دڵبەر، دڵڕفێن، نێوی ئافرەتانە
دەربەست
کەسێکە بە تەنگ چتێکەوە بێت. گشتی ٬ هەمووی٬ سەرجەم٬ دەربەسە. (باک.):دەربەند٬ مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگەوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەروەند. –بوون: بەتەنگەوەبوون٬ ژخووەڕاکرن بار. –نیە: بێ باکه٬ باکی نیه٬ پەکی نیە
دەربەست
خانووێکە بە تەواوەتی بە کرێ بدرێ٬ دەربایست٬ دەربەست٬ بەتەنگەوە. –یی: دەربایستی
دەست هەڵبەست
بەدەت هەڵبەستراو،درۆیەکە بەتایبەتی ڕێکخرابێ.
دەمهەڵبەست
ووتەیەکەلە خۆڕا هەڵبەسترابێ
زووهەڵبەست
دەستبەجێ، بەدی هێنەری کارێک یا ئاخۆتن و مەبەسێک
سەربەست
نێوی پیاوانه٬ ئازاد٬ ئازادە. ئازا٬ ئازاسەر٬ بەزات٬ زاتدار٬ بێ پێشگر
سەربەست کردن
ئازاد و سەربەخۆ بوون. نرخێکی زۆر دانانە لەسەر چتێک تا خاوەنەکەی دەستخەڕۆ ببێ و لەو نرخەی کەمتر نەفرۆشێ و دابمێنێ بە دەستییەوە
قسە هەڵبەست
کەسێکە قسە ی درۆ هەڵبەستێ
قۆڵبەست
ئەو کەسەیە قۆڵی بەندییان لە پشتەوە دەبەستێ. بەندییەکە لە پشتەوە هەر دوو قۆڵی بەسترابێ. –کردن: بەستنی هەر دوو قۆڵی گیراو و بەندی لە پشتەوە بۆ ئەوەی ڕانەکا. –ی : بەستنی هەردوو قۆڵی بەندی لە پشتەوە
مەبەست
هەڵبەست
هۆنراوە٬ هۆزان٬ شیعر٬ (باک.) دوورێزان._ ڕێکخستن: هۆنراوەدانان٬ بە_لە خراپەی کەسێکی دوان: هەجو٬ درۆ٬ ساختە.
پابەست
پابەس، پابەند، پێوەبوو، گرفتار
چاوبەست
جادووگەر، جادووباز، هەڵخەڵەتێن، دەستبڕ. دەسرۆکەیەکی تایبەتییە چاوی منداڵانی پێدەبەسترێ