تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێخ بەستن
بەستن
پێچان، پێچانەوە، جەرد، ڕادان، بێندن، نژاندن، گرێدان بۆ پێچ و مێزەرو هەموو چتێک. (سوور) بار._: باربێنین، بێنانەوە، بێناندنەوە، بۆ بارو لابارو گەلێ چتی تر._ی ئاو: بوونە سەهۆڵ، ڕچیان، قەرسین، قەرساندن. مەیین. دەرکه_: پێوەدان، داخستن. کەڵەکه_: گردو کۆ بوونەوە، خڕبوونەوە سەر یەکتری. پەکخستنی پیاو لە جووت بوونی لەگەڵ ژنی خۆی. بەستنی ڕێگا، بەستنی برین. کوتن، نووسین، دروستکردن
دەس و پا بەستن
دەست بەستن
دەستخەڕۆکردن،لەخشتەبردن،دارا باش دەستی بەستم. دەست بڵاو.
دەم بەستن
زاربەستن، بەرتیلدان
زنجیرە بەستن
وێستانی چەند چتێکی زۆر بەگردی لە تەنیشت یەکترییەوە
سان بەستن
ڕێزبوونی قوتابی و پێشمەرگان ٬ چینی قوتابیان سانیان بەستووە٬ لەشکری پێشمەرگان بەسان ڕاوەستان
شووش بەستن
ماسوولکه بەستن لە دووای ئەوەی، که ئازاری لێدانی گەیشتبێتێ.
پڵپ بەستن
مەیین، توندبوونی شلەمەنی
پەرت بەستن
ڕەنگ بەستن
بەربەستکردنی ڕەنگ بۆ نەچوونەوەی . سەرگرتنی کاریک ؛ ئەم کاره ڕەنگی بەست، واته جێگیربوو
بەستنەوە
گرێدان، پەتکردن، بەستنی گیاندارێک بە بەن و چتی تر، پەت لە دەست یا پێ یا ملی ووڵخ و ماڵات و ئاژاڵان کردن، پێچانەوە
دەس بەستنەتەختە
دەست بەستن،لەکار و سوود دوور خستنەوە.
هەڵبەستنەوە
شکاو٬ _ی جۆگەی شکاو.
باڵبەستن
بناغەهەڵبەستن
هەڵبەستنی بناغە
بناوان هەڵبەستن
بەرهەڵست لەبەردەمی ئاودانان بۆ بەرزکردنەوەی ئاو تا بتوانرێ شووێنی بڵندتری پێ ئاو بدرێ
بەخۆوەبەستن
یەکێک بە خۆیەوە ببەستێ لە کارو فەرمانێکیدا، بەخۆوەبەستن
حەوانچەبەستن:
قووانچەبەستن ، پەرت بەستن ، پەرت بوون ، کەوتن ، کەفتن.
خووبەستن
(ئەردە:درۆ هەڵبەستن، فیشاڵکردن
دابەستن
ڕەشە ووڵاخ و ئاژاڵ ، بە تایبەتی بەخێو کردنیانە بۆ قاوورمە، ڕاداشتن،نووێژ-: واتە دەست بە نووێژ کردن، -ی تۆپ: واتە ئامادە کردنی تۆپە بۆ ئاویژتنێ، بهستنی چتێک بە چتێکی ترەوە: پاشکۆیەکەی دابەست، بەستنەوە،-یبار:بەستن
دەزوولەبەستن
دەقبەستن
دەق گرتنی چتی قەدکراو
دەماخ هەڵبەستن
زووهەڵبەستن
سەربەستن
سەرپێچان. سەری کاروفەرمانێک خستنە دەست
سەنگەربەستن
فیچەبەستن
بازرەقەبەستنی شلەمەنی لە کوندە و مەشکە و کووپە و گۆزە و ئیتردا بە هۆی کون بوونیەوە
قسە هەڵبەستن
قەتارەبەستن
هەڵبەستن
داهێنان٬ دامەزراندن٬ دانان٬ دۆزینەوە٬ جۆگە_. کاڵە_.
پێشبەستن
بەرهەڵستن لە بەردەم ئاودا. بەربەستن