تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزە(باک)
بەزەتاو
چەورکردنی شووێنێکی قەڵەشاوە یا سووتاوە لە ئەندام بە بەزی داخکراو، کە لەناو پەڕۆدا بە ئاگر گەرم و داغ دەکرێ ئەوسا لە شووێنە قەڵشاوەکە دەدرێ
بەزەرەک
گیایەکی دەستچینە تۆوەکەی لەسەر برینان دادەنرێ دەری دەکات
بەزەوی
بەزەوی پیاهاتنەوە
بەزەوی یادان
بەزەویاچوون
بەزەویدا ڕۆچوون و چوونە خووارەوە
بەزەویاکوتانن
بەزەوەزۆ(خۆ)
بەزاوزۆ، گیانلەبەرێکی مێینەیە، کە زۆر بزێ
بەزەک(باک)
بەزەکەر(باک)
بەزەیی
دڵنەرمی، میهرەبانی. سووێ، به_: میهرەبان، دڵنەرم، پیار، بەزەیی دار، دڵسووتان بە کەسێکی لە کاتی کزی، نەخۆشی یا لێ قەومانێدا. بێ_: دلهشک، نامیهرەبان، دڵڕەق. بێ_ێتی: دلهشکی، نامیهرەبانی، دڵڕەقێتی._ پێداهاتن: دڵ پێ سووتان، دڵ بۆ نەرم بوون، شایانی_: (باک) تۆناک
بەزەیی دار
بەبەزەیی، میهرەبان، پیار، دەڤترک، دلۆڤان._ی: میهرەبانی، دڵنەرمی، دلۆڤانی
بەزەیی پێداهاتنەوە
کوتانن بەزەوینا
جەربەزەیی
ئازایی، بزۆزی، بزێوی، چەتوونی، بێشەرمی، پێکراوی
خۆبەزەوی دادان
(ئەردە.) : خۆبەزەویندان
قەڵبەزەن
کەسێکە پوولی قەڵب و ساختە لێ بدات. –ی : پێشەی پارەی قەڵب لێدانی
پابەزەوی نەکەفتن
لە خۆشی و کەیف و دەماغ پێ وە زەوی نەکەوتن، کەیفخۆشی، شادمانی
ئازوبەزە
بڕوانە: ئازوباز
بەربەزە(باک)
گرتن و تاڵانکردنی ماڵی دوژمنان
جەلبەزە
دانەبەزە
مەمکی ئافرەتان یا گووانی ووڵاخ و ئاژاڵانە لە دەمێکیدا ٬ کە ووشک ببێت
قەڵبەزە
قەڵپەزە٬ تاڤگە٬ قۆنگەرە کردنی ئاو