تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەینەبەرەو
گەیشتن٬گەیین.
یەکبەرخ:
مەڕێکە یەک جار زابێ.
ئاوبەر
دەسته مێش هەنگووینێکە کێوییە کە دووای ئاوخوواردنەوە ڕاست بۆ هێلانەی خۆیان دەفڕن، ڕاوکەران وەشووێنیان دەکەوون بەو چەشنەی هێلانەکەیان دەدۆزنەوە، گۆیا هەنگەکان ئاوێ بۆ هێلانەکەیان دەبەن و لانادەنە جێگای دی. کەسێکیشە کە ئاو بە گۆزه و دەفر لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر ببات
ئاڤڕووبەر(باک)
ئابڕووبەر
ئۆبەر(باک)
لێفەی هەرەسەرەوەیە
ئەزبەر(باک)
لەبەر، وانەکەی ئەزبەرکردووە واتا وانەکەی خۆی لەبەر کردووە
ئەفتەوبەر(فە)
سەیوان، چەتری هاوین و زستانان
ئەوبەر
بەرەکەی دی، لایەکەیتر، ئەولا، ئەوپەڕ
باربەر
بارەبەر، ووڵاخی باربەر. گوێدێر، گووێ لەمست
بارنەبەر
نەکێش، بارنەوەر، ووڵاخێکە باری نەبات. مرۆی بێ گووێ و لاسارو یاخی
بارەبەر
بارکێش، پێڕۆ، دەوار، باربەر، ووڵاخی باری. بەهرەبەر، مووچەبەر، هاوکار. مرۆڤی گووێدێرو گووێ لەمست
بیبەر(باک)
بیبار، دەلووبیبەر. دەرمانگەرم، ئیسیوەت
بێ سەروبەر
بێ هەمبەر(باک)
بێ هاوشان، نایاب._بێ هاوشانی: بێ هاوشانی
بێ هەڤبەر(باک)
بێ هاوشان، بێ هاوتا._ی: یەکێتی، بێ هاوشانی
بەبەر
بەردار، داری بەردار. لەبەز، ئەزیاد
بەخەبەر
بەئاگاە، نەنوستوو، بێدار
بەرابەر
بەرانبەر، بەرامبەر، ڕووبەڕوو، (هەورا) وەراوەر، (دەر) وەرانوەر، ڕێک، تەراز، چووبەچوو. مێمڵ، هاو زۆر، هاونەب،رد، هاوتەرازوو. ڕووبەڕوو، دەساندەس._ی: بەرامبەری، ڕێکی، تەرازوویی. ڕووبەڕوویی، دەساودەسی. هاوزۆری، هاونەبەردی، مێمڵی، هاوتەرازوویی
بەرامبەر
بەرانبەر، بەرابەر، تەراز، ناقار، حاست، راست، (دەر) وەرانوەر، وەراوەر، (هەورا) ڤەراڤەر، (ڕۆژ) بەرپۆز، هەڤبەر، تەنگال، (باک) بەردیلک، دوو چتی ڕووبەڕووی یەکتری._بوون: بەرانبەربوون._کردن: بەرانبەرکردن
بەرانبەر
بەرامبەر، بەرابەر، ژهەڤپەر
بەربەر(باک)
سەرتاش، چاولێکەر، ئاگادار، تاسب. دەنگێکە جووتیار پێی لەگای جووتی ڕادەخوڕێ، کە بیەوێ گایەکان لابکەنەوە بۆ لای بوورەوە
بەروەبەر