تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەروپشت
هەردووک ڕوو، هەردووک دیوو ڕووکاری چتێکی، دەروبەر._کردن: وەرگێڕانی ئێخەی کراس بە جۆرێک، کە پشتەکەی لەبەر ساغی بکەوێتە پێشەوەو پێشەکەی لەبەر دڕاوی بکەوێتە پاشەوە
بەروە(هەورا)
بەروەبا
ڕووبەبا، ڕوو وەبا
بەروەبەر
بەروەج(باک)
جوورێ پۆڵایە، تفەنگی دێغ دێغی لێ دروستدەکرێ._ی گر، _ ی هوور، _ ی زەر، جووری تفەنگە
بەروەدان
بەردان، بەڕەڵاکردن، ئازادکردن. کوردستانی بادینێ و باکووڕێدا
بەروەدە(خۆ)
بەراوەڵە، پێشئاوەڵە، بەربەڕەڵا، پێش بەڕەڵا، گوشاد، فراوان، پێش گوشادو فراوان
بەروەست
بەرگە._کردن: بەرگەگرتن. بەرهەڵست
بەروەستا(باد)
بەروەستن
بەرگەگرتن، لەباردابوون
بەروەسێڵ(باد)
بەروەشێن(ڕۆژ)
ئەو تۆوەیە کە لە پێش جووت کردندا دەچێنرێ
بەروەنن(ڕۆژ)
بەرواێژتن، بەرهاوێژتن
بەروەنە(ڕۆژ)
ئەوەیەکە منداڵ یا بێچووی لەبەر چووبێ، بەرهاویژتوو، بەراوێژتوو
بەرپا
ڕوودان، گژبوون، گژگژین، قەوامن._بوون: هەڵگیرسانی هەراو ئاژاوە._کردن: گژکردن، گژگژاندن، دابنارتن، هەڵگیرساندنی هەراو ئاژاوە. هەڵستاو، هەڵساگ، سەرپا._بوون: هەڵسان، بەرزبوونەوە، ڕوودان._کردن: هەڵساندن. هەڵاییساندن
بەرپاش(زا)
بەرپاڵ
ڕێگایەکە بەرەو هەورازبێ، بەرەو بەرقەدی چیاو گردوملان
بەرپرسیار
(موک) بەربار، پێناودار. کەسێکە لە بەرانبەر چتێکەوە بەرباربێ و پرسیاری لەسەر بکرێ._ی: (موک) بەرباری، پێناودارری
بەرپشت(باک)
کورتانی پشتی کۆڵ هەڵگر
بەرپۆز(ڕۆژ)
بەرانبەرگرتن. لەبەرانبەر دانیشتن