تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرماڵان
پێش ماڵان، دەروویانا
بەرماڵی
بڕوانە: بەرمالی
بەرموور
(دەر) ملوانکە، ملوانە، گەردانە، کرتەمر، (پێنجامەر) گرتەمر، (جاکۆ) خەناوکە، جوورە ملوانەیەکە ژنان بۆ جووانی راست و چەپ لە ملیانی دەکەن
بەرموورە
بەرمووسڵدان
بەرمیز(ڕەوا.، خۆ)
کەمێڵی پاشڵی ئاژاڵانە
بەرمیزە
(هەو): چڵکێکە بەسەر پێستی ناوڕانی مەڕییەوەیە هی ئەو شووێنەی، کە بێ تووکە بۆ برینی نوو یەکاویەکە، بۆ برینی قووڵ چڵکەکە، کە نەرم و چەورە دەکرێتە پڵیتە لە ناوی دەنرێ، کە قووڵ نەبێ لەسەری دادەنرێ
بەرمیل
جوورە سندووقێکی گردی قووڵە لە لەوح یا لە تەختە
بەرمێ(هەورا)
بەرمێشک(شار)
جوورە قەزوانێکی ناسک و پانە وەکوو نیسکی وایە لە جێگایانی تووش و سەخت پەیدا دەبێ
بەرمەجێڵ(ئەردە)
دەرگای چەپەر
بەرمەغار
بەرنامە
بارنامە، کارنامە، ڕێڕاز، پرۆژە، پڕۆگرام
بەرناو
بڕوانە: بەرناڤ
بەرناڤ(باک)
بنی دۆڵ و شیوو دەرەیە. هەوەڵی دۆڵ و شیوو دەرەیە. سەرناو. نازناو. ڕاناو. بناو(دارێکە)
بەرناڤدان(باک)
تێکەڵکردن، تێکەڵاوکردن
بەرندێر
بەرندیر، مەڕێکە دوو ستڵی تەواو کردبێ ڕووی لە سێ ساڵی کردبێ، مەڕی سێ ساڵانە
بەرنووێژ(زەن)
پێش نووێژ، کەسێکە پێشنووێژی بکات. (زەن)_ی: پێشنووێژی
بەرنگار
گژ، ئاوڕیش._بوون: بەگژ داچوون، ئاوڕیشبوون._ی یەکتری بوون: پێکهەڵپڕژان، دەست ئاڤێتن هەڤ، بەگژ یەکتریدا هاتن
بەرنیا(دزە)
گاسنێکی کەمێک کۆڵ بووبێ پارچە ئاسنێکی داوێنە سەری و تیژی دەکەنەوە بەو کردەوەیە دەڵێن بەرنیا